مەتا 16:9-17 - Compare All Versions
مەتا 16:9-17 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
هیچ كه‌س كراسی كۆن به په‌ڕۆی نوێ پینه ناكات، چونكه پینه نوێیه‌كه ده‌چێته ئاو و كراسه دڕاوه‌كه خراپتر ده‌كات. مه‌یی نوێش له‌نێو مه‌شكه‌ی كۆن ناكه‌ن، ئه‌گینا مه‌شكه‌كه ده‌ته‌قێت، جا مه‌یه‌كه ده‌ڕژێت و مه‌شكه‌كه‌ش له‌ناوده‌چێت. به‌ڵكو مه‌یی نوێ له‌نێو مه‌شكه‌ی نوێ ده‌كرێت جا هه‌ردووكیان پارێزراو ده‌بن”.
هاوبەشی بکە
مەتا 9 PNTZSمەتا 16:9-17 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
«کەس کراسی کۆن بە پەڕۆیەک کە نەچووبێتە ئاو پینە ناکات، چونکە پینەکە کراسەکە لێک ڕادەکێشێت و دڕاوییەکە خراپتر دەکات. شەرابی نوێش ناکەنە ناو مەشکەی کۆنەوە، ئەگینا مەشکەکە دەدڕێت، جا شەرابەکە دەڕژێت و مەشکەکەش لەناودەچێت. بەڵکو شەرابی نوێ دەکرێتە ناو مەشکەی نوێوە و هەردووکیان پارێزراو دەبن.»
هاوبەشی بکە
مەتا 9 KSS