مەتا 18:9-31
مەتا 18:9-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ئه‌مانه‌ی ده‌فه‌رموو، سه‌رۆكێک هات و كڕنۆشی بۆ برد و وتی: “هه‌ر ئێستا كچه‌كه‌م مرد، به‌ڵام وه‌ره ده‌ستی له‌سه‌ر دابنێ، زیندوو ده‌بێته‌وه”. ئیشۆعیش هه‌ستا و له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی دوای كه‌وت. ئه‌وه‌بوو ژنێک كه دوازده ساڵ بوو خوێن به‌ربوونی هه‌بوو، له دواوه لێی نزیک بووه‌وه و ده‌ستی له چمكی جله‌كه‌ی دا، چونكه له دڵی خۆیدا وتی: “ئه‌گه‌ر ته‌نها ده‌ست له جله‌كانیشی بده‌م، چاک ده‌بمه‌وه”. ئیشۆع ئاوڕی دایه‌وه، بینی و فه‌رمووی: “كچم دڵنیابه، باوه‌ڕت چاكیكردیته‌وه”. ژنه‌كه ده‌ستبه‌جێ چاكبووه‌وه. كاتێ ئیشۆع چووه ماڵی سه‌رۆكه‌كه، زوڕنا ژه‌نان و خه‌ڵكێكی په‌شێوی بینی، فه‌رمووی: “لاچن، كچه‌كه نه‌مردووه، به‌ڵكو خه‌وتووه”. ئه‌وانیش پێی پێكه‌نین. كاتێ خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ركرد، هاته ژووره‌وه و ده‌ستی گرت، كچه‌ش هه‌ستایه‌وه. ئه‌م هه‌واڵه‌ش به هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاو‌بووه‌وه. كه ئیشۆع به‌وێدا ده‌ڕۆیشت، دوو نابینا دوای كه‌وتن، هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “به‌زه‌ییت پێمان‌دا بێته‌وه ڕۆڵه‌ی داوید!”. كاتێ هاته ماڵه‌وه، دوو نابیناكه هاتنه لای. ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “له‌و باوه‌ڕه‌دان من بتوانم ئه‌مه بكه‌م؟” پێیان وت: “به‌ڵێ گه‌وره‌م!”. ئینجا ده‌ستی له چاویان دا و فه‌رمووی: “با به‌گوێره‌ی باوه‌ڕتان بۆتان ببێت”. ئیتر چاویان كرایه‌وه. ئیشۆعیش به توندی ئاگاداری كردنه‌وه: “ئاگاداربن با كه‌س نه‌زانێت!”. به‌ڵام ئه‌وان ڕۆیشتن و هه‌موو ناوچه‌كه‌یان لێی تێگه‌یاند.
مەتا 18:9-31 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک ئەمانەی دەفەرموو، یەکێک لە پێشەوایانی کەنیشت هات و کڕنۆشی بۆ برد و گوتی: «هەر ئێستا کچەکەم مرد، بەڵام وەرە دەستی لەسەر دابنێ، زیندوو دەبێتەوە.» عیساش هەستا و لەگەڵی چوو، قوتابییەکانیش دوایان کەوتن. هەر لەو کاتەدا ژنێک کە ماوەی دوازدە ساڵ بوو خوێنبەربوونی هەبوو، لە دواوە لێی نزیک بووەوە و دەستی لە چمکی کراسەکەی دا، چونکە لە دڵی خۆیدا گوتی: «ئەگەر تەنها دەست لە کراسەکەی بدەم، چاکدەبمەوە.» عیسا ئاوڕی دایەوە، بینی و فەرمووی: «کچم دڵنیابە، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە.» ژنەکە دەستبەجێ چاک بووەوە. کاتێک عیسا چووە ماڵی پێشەواکە، شیوەنگێڕان و خەڵکێکی زۆری بینی کە دەنگەدەنگیان دەکرد، فەرمووی: «لاچن، کچەکە نەمردووە، بەڵکو نوستووە.» ئەوانیش پێی پێکەنین. کاتێک خەڵکەکە دەرکران، هاتە ژوورەوە و دەستی کچەکەی گرت، کچەش هەستایەوە. ئەم هەواڵەش بە هەموو ئەو ناوچەیەدا بڵاو بووەوە. کاتێک عیسا بەوێدا تێدەپەڕی، دوو کەسی نابینا دوای کەوتن، هاواریان دەکرد و دەیانگوت: «کوڕی داود، بەزەییت پێمان‌دا بێتەوە.» کاتێک هاتە ماڵەوە، کەسە نابیناکان هاتنە لای. عیساش پێی فەرموون: «باوەڕتان بەوە هەیە کە من بتوانم ئەمە بکەم؟» وەڵامیان دایەوە: «بەڵێ گەورەم.» ئینجا ئەویش دەستی لە چاویان دا و فەرمووی: «با بەگوێرەی باوەڕتان بۆتان ببێت.» ئیتر بیناییان بۆ گەڕایەوە، عیساش بە توندی ئاگاداری کردنەوە: «ئاگاداربن با کەس نەزانێت.» بەڵام ئەوان ڕۆیشتن و هەواڵی ئەویان لە هەموو ناوچەکەدا بڵاوکردەوە.