لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 2:9-6 - Compare All Versions

مەتا 2:9-6 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئیفلیجێكیان هێنایه‌ لای له‌نێو نوێن كه‌وتبوو، كاتێ ئیشۆع باوه‌ڕیانی بینی، به‌ ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: “ڕۆڵه‌ دڵنیابه‌، گوناهه‌كانت به‌خشراون”. جا هه‌ندێک له‌ ته‌وراتزانه‌كان له‌ دڵی خۆیاندا وتیان: “ئه‌مه‌ كفر ده‌كات!” ئیشۆعیش به‌ بیركردنه‌ویانی زانی و فه‌رمووی: “بۆچی له‌ دڵتاندا بیر له‌ خراپه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌؟ كامیان ئاسانتره‌ بووترێت، گوناهه‌كانت به‌خشراون، یان بووترێت، هه‌سته‌ و ڕێ بكه‌؟ به‌ڵام تا بزانن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گوناه‌ به‌خشینی هه‌یه‌”. ئینجا به‌ ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: “هه‌سته‌، نوێنه‌كه‌ت هه‌ڵگره‌ و بڕۆوه‌ ماڵ”.

هاوبەشی بکە
مەتا 9 PNTZS

مەتا 2:9-6 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

کابرایەکی ئیفلیجیان هێنایە لای لەناو جێگادا کەوتبوو، کاتێک عیسا باوەڕی ئەوانی بینی، بە ئیفلیجەکەی فەرموو: «کوڕم، ورەت بەرز بێت، گوناهەکانت بەخشران.» جا هەندێک لە مامۆستایانی تەورات لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «ئەمە کفر دەکات!» عیساش زانی بیر لە چی دەکەنەوە و فەرمووی: «بۆچی لە دڵتاندا بیر لە خراپە دەکەنەوە؟ کامیان ئاسانترە بگوترێت، ”گوناهەکانت بەخشران،“ یان بگوترێت، ”هەستە و بڕۆ“؟ بەڵام بۆ ئەوەی بزانن کوڕی مرۆڤ لەسەر زەوی دەسەڵاتی گوناهبەخشینی هەیە،…» بە ئیفلیجەکەی فەرموو: «هەستە، نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆرەوە ماڵەوە.»

هاوبەشی بکە
مەتا 9 KSS