میخا 18:7-20
میخا 18:7-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کێ خودایەکی وەک تۆیە، کە لە تاوان دەبوورێت و لە یاخیبوونی پاشماوەی گەلەکەت خۆشدەبێت؟ هەتاسەر تووڕەیی خۆت هەڵناگریت، چونکە بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دڵخۆشیت. دەگەڕێیتەوە و بەزەییت پێماندا دێتەوە، تاوانەکانمان دەخەیتە ژێر پێتەوە و هەموو گوناهەکانمان فڕێدەدەیتە ناو قووڵایی دەریا. دڵسۆزی بۆ یاقوب پیشان دەدەیت، خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ ئیبراهیم، ئەوەی سوێندت بۆ باوباپیرانمان خوارد هەروەک ڕۆژگاری کۆن.
هاوبەشی بکە
میخا 7 بخوێنەوە