میخا 2:7-4
میخا 2:7-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خواناس لە خاک لەناوچوو، کەسێکی سەرڕاست لەنێو خەڵکدا نەماوە. هەموو بۆ خوێنڕشتن خۆیان ماتداوە، هەریەکە و براکەی خۆی بە تۆڕ ڕاودەکات. بۆ خراپە هەردوو دەستەکانیان چالاکن، میر داوای دیاری دەکات، دادوەر بەرتیل وەردەگرێت، بەهێز بە ئارەزووی خۆی قسە دەکات پێکەوە دەیڕێسن. چاکترینیان وەک وشترالووکە و ڕاستترینیان وەک پەرژینی دڕکە. ڕۆژی سزادانی خودا بۆ تۆ هات، ئەو ڕۆژەی کە چاودێرەکانت هاوار دەکەن بۆ ئاگادارکردنەوە. ئێستا کاتی سەرلێشێواندنی ئێوەیە.
هاوبەشی بکە
میخا 7 بخوێنەوە