لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 16:1-20 - Compare All Versions

مەرقۆس 16:1-20 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

كاتێ ئیشۆع له‌لای ده‌ریای گلیلادا ده‌ڕۆیشت، شیمعون و ئه‌ندراوسی برای بینی، تۆڕیان فڕێده‌دایه‌ ده‌ریاكه‌، چونكه‌ ماسیگر بوون. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “وه‌رن دوام بكه‌ون، ده‌تانكه‌مه‌ ڕاوچیی خه‌ڵک”. یه‌كسه‌ر تۆڕه‌كانیان به‌جێهێشت و دوای كه‌وتن. ئینجا هه‌ندێک ڕۆیشت، یاقووی كوڕی زه‌بدی و یوخه‌ننه‌نی برای بینی، له‌نێو كه‌شتیدا تۆڕیان چاكده‌كرده‌وه‌. یه‌كسه‌ر بانگیكردن، ئه‌وانیش زه‌بدیی باوكیان له‌گه‌ڵ كرێكاران له‌نێو كه‌شتییه‌كه‌ به‌جێهێشت و دوای كه‌وتن.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 1 PNTZS

مەرقۆس 16:1-20 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

کاتێک عیسا بە کەناری دەریاچەی جەلیلدا دەڕۆیشت، شیمۆن و ئەندراوسی برای بینی، تۆڕیان فڕێدەدایە دەریاچەکە، چونکە ماسیگر بوون. عیسا پێی فەرموون: «وەرن دوام بکەون، دەتانکەم بە ڕاوکەری مرۆڤ.» دەستبەجێ تۆڕەکانیان بەجێهێشت و دوای کەوتن. ئینجا کەمێک دوور کەوتەوە، یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای بینی، لەناو بەلەمێکدا تۆڕەکەی خۆیان چاک دەکردەوە. یەکسەر بانگی کردن، ئەوانیش زەبدی باوکیان لەگەڵ کرێکاران لەناو بەلەمەکە بەجێهێشت و دوای کەوتن.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 1 KSS