لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 16:1-45

مەرقۆس 16:1-45 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ ئیشۆع له‌لای ده‌ریای گلیلادا ده‌ڕۆیشت، شیمعون و ئه‌ندراوسی برای بینی، تۆڕیان فڕێده‌دایه‌ ده‌ریاكه‌، چونكه‌ ماسیگر بوون. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “وه‌رن دوام بكه‌ون، ده‌تانكه‌مه‌ ڕاوچیی خه‌ڵک”. یه‌كسه‌ر تۆڕه‌كانیان به‌جێهێشت و دوای كه‌وتن. ئینجا هه‌ندێک ڕۆیشت، یاقووی كوڕی زه‌بدی و یوخه‌ننه‌نی برای بینی، له‌نێو كه‌شتیدا تۆڕیان چاكده‌كرده‌وه‌. یه‌كسه‌ر بانگیكردن، ئه‌وانیش زه‌بدیی باوكیان له‌گه‌ڵ كرێكاران له‌نێو كه‌شتییه‌كه‌ به‌جێهێشت و دوای كه‌وتن. ئینجا چوونه‌ كپه‌ڕناخوم. له‌ كاتێكدا شه‌ممه‌ بوو چووه‌ كه‌نیشت و ده‌ستیكرد به‌ ئامۆژگاری. له‌ ئامۆژگارییه‌كه‌ی سه‌رسام بوون، چونكه‌ وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارێک ئامۆژگاریی ده‌كردن، نه‌ک وه‌ک ته‌وراتزانه‌كان. له‌ كه‌نیشته‌كه‌یان پیاوێكی لێبوو ڕووحی گڵاوی تێدابوو، هاواری كرد، وتی: “ئای! ئیشۆعی ناسڕه‌تی، چیت لێمان ده‌وێت؟ هاتووی له‌ ناومان ببه‌یت! من ده‌تناسم تۆ كێیت، تۆ پارساكه‌ی خودایت!” ئیشۆع لێی ڕاخوڕی و فه‌رمووی: “بێده‌نگ به‌! لێی وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌!” ڕووحه‌ گڵاوه‌كه‌ش خووگرتی و هاوارێكی به‌رزی لێ هه‌ستا و لێی هاته‌ ده‌ره‌وه‌. هه‌موو سه‌رسام بوون، ته‌نانه‌ت پرسیان له‌ یه‌كتر كرد و وتیان: “ئه‌مه‌ چییه‌؟ ئه‌م ئامۆژگاریه‌ نوێیه‌ چیه‌؟ چونكه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌! فه‌رمان به‌ ڕووحی گڵاویش ده‌كات و گوێڕایه‌ڵی ده‌بن!” یه‌كسه‌ر ناوبانگی به‌ هه‌موو ده‌ڤه‌ری ده‌وروبه‌ری گلیلا بڵاو‌بووه‌وه‌. كاتێ كه‌نیشته‌كه‌یان به‌جێهێشت، له‌گه‌ڵ یاقوو و یوخه‌ننه‌ن چوونه‌ ماڵی شیمعون و ئه‌ندراوس. خه‌سووی شیمعون له‌نێو جێگا كه‌وتبوو، تای هه‌بوو، خێرا باسی ئه‌ویان بۆ كرد. ئه‌ویش هاته‌ پێش، ده‌ستی گرت و هه‌ڵیسانده‌وه‌. ده‌ستبه‌جێ تاكه‌ به‌ریدا و ده‌ستیكرد به‌ ڕاژه‌كردنیان. كاتێ ئێواره‌ داهات و خۆر ئاوابوو، هه‌موو نه‌خۆش و شێته‌كانیان بۆ هێنا. هه‌موو شاره‌كه‌ له‌ به‌رده‌رگا كۆبوونه‌وه‌. زۆر نه‌خۆشی به‌ جۆره‌ها ده‌رده‌وه‌ چاككرده‌وه‌، زۆر شه‌یتانیشی ده‌ركرد و نه‌یهێشت شه‌یتانه‌كان بدوێن، چونكه‌ ناسییان. بۆ به‌یانی زوو، هه‌ستا و ده‌رچو و چووه‌ شوێنێكی چۆڵه‌وانی و له‌وێ نوێژی كرد. شیمعون و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون به‌ دوای كه‌وتن كه‌ دۆزییانه‌وه‌ پێیان وت: “هه‌موو به‌ دواتدا ده‌گه‌ڕێن”. پێی فه‌رموون: “با بڕۆینه‌ دێیه‌كانی ده‌وروپشت، تاكو له‌وێش بانگه‌واز بكه‌م، چونكه‌ بۆ ئه‌مه‌ هاتووم”. جا له‌ هه‌موو گلیلا‌دا له‌ كه‌نیشته‌كانیان بانگه‌وازی ده‌كرد و شه‌یتانانی ده‌رده‌كرد. ئینجا گولێک هاته‌ لای و لێی پاڕایه‌وه‌، چۆكی دادا و پێی وت: “ئه‌گه‌ر بته‌وێت، ده‌توانیت پێگه‌ردم بكه‌یته‌وه‌”. ئیشۆع دڵی پێی سووتا و ده‌ستی درێژ كرد، ده‌ستی لێدا و پێی فه‌رموو: “ده‌مه‌وێت. یێگه‌ردببه‌وه‌!” هه‌ركه‌ قسه‌ی ده‌كرد یه‌كسه‌ر گولییه‌كه‌ی لێبووه‌وه‌ و بێگه‌ردبووه‌وه‌. سه‌رزه‌نشتی كرد و یه‌كسه‌ر به‌ڕێی كرد، پێی فه‌رموو: “ئاگاداربه‌، هیچ شتێک به‌ كه‌س مه‌ڵێ، به‌ڵكو بڕۆ خۆت پیشانی كاهینه‌كه‌ بده‌ و به‌رامبه‌ر به‌ بێگه‌ردبوونه‌وه‌كه‌ت ئه‌وه‌ی مووشێ فه‌رمانی كردووه‌ بیده‌، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆیان”. به‌ڵام ئه‌و ده‌رچوو، ده‌ستیكرد به‌ بانگه‌وازكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئیتر ئیشۆع نه‌یده‌توانی به‌ ئاشكرا بچێته‌ هیچ شارێک، به‌ڵكو له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ شوێنه‌ چۆڵه‌كان بوو و خه‌ڵكیش له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌هاتنه‌ لای.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 1 بخوێنەوە

مەرقۆس 16:1-45 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کاتێک عیسا بە کەناری دەریاچەی جەلیلدا دەڕۆیشت، شیمۆن و ئەندراوسی برای بینی، تۆڕیان فڕێدەدایە دەریاچەکە، چونکە ماسیگر بوون. عیسا پێی فەرموون: «وەرن دوام بکەون، دەتانکەم بە ڕاوکەری مرۆڤ.» دەستبەجێ تۆڕەکانیان بەجێهێشت و دوای کەوتن. ئینجا کەمێک دوور کەوتەوە، یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای بینی، لەناو بەلەمێکدا تۆڕەکەی خۆیان چاک دەکردەوە. یەکسەر بانگی کردن، ئەوانیش زەبدی باوکیان لەگەڵ کرێکاران لەناو بەلەمەکە بەجێهێشت و دوای کەوتن. ئینجا عیسا و شوێنکەوتووانی چوونە شاری کەفەرناحوم. لە ڕۆژی شەممەدا عیسا چووە کەنیشت و دەستی کرد بە فێرکردنی خەڵک. خەڵکی لە فێرکردنەکەی سەرسام بوون، چونکە وەک دەسەڵاتدارێک فێری دەکردن، نەک وەکو مامۆستایانی تەورات. لە کەنیشتەکەیاندا یەکێکی لێبوو ڕۆحی پیسی تێدابوو، لەپڕ هاواری کرد، گوتی: «عیسای ناسیرەیی، چیت لێمان دەوێت؟ هاتووی لەناومان ببەیت؟ دەزانم تۆ کێیت، پیرۆزەکەی خودایت!» عیسا لێی ڕاخوڕی و فەرمووی: «بێدەنگ بە! لێی وەرە دەرەوە!» ڕۆحە پیسەکەش فێی لە پیاوەکە هێنا و بە دەنگی بەرز هاواری کرد و لێی هاتە دەرەوە. هەموو سەرسام بوون و کەوتنە پرسیار لە یەکتری: «ئەمە چییە؟ فێرکردنێکی نوێیە بە دەسەڵاتەوە! فەرمان بە ڕۆحە پیسەکانیش دەدات و گوێڕایەڵی دەبن.» یەکسەر ناوبانگی عیسا بە هەموو ناوچەی دەوروبەری جەلیلدا بڵاو بووەوە. کاتێک عیسا لەگەڵ یاقوب و یۆحەنا کەنیشتەکەیان بەجێهێشت، چوونە ماڵی شیمۆن و ئەندراوس. خەسووی شیمۆن لەناو جێگادا کەوتبوو، تای هەبوو، خێرا باسی ئەویان بۆ عیسا کرد. ئەویش هات، دەستی گرت و هەڵیستاندەوە. تایەکە بەریدا و دەستی کرد بە خزمەتکردنیان. ئەو ئێوارەیە لەپاش ڕۆژئاوابوون، هەموو نەخۆش و ئەو کەسانەیان بۆ دەهێنا کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو. هەموو دانیشتووانی شارەکە لەبەر دەرگا کۆبوونەوە، عیسا ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی بە جۆرەها دەردەوە چاککردەوە و زۆر ڕۆحی پیسیشی دەرکرد و نەیهێشت ڕۆحە پیسەکان بدوێن، چونکە دەیانزانی کێیە. بەرەبەیانی ڕۆژی دواتر کە هێشتا تاریک بوو، عیسا هەستا و چووە شوێنێکی چۆڵ و لەوێ دەستی کرد بە نوێژکردن. شیمۆن و هاوڕێکانی بە شوێنیدا گەڕان، کە دۆزییانەوە پێیان گوت: «هەموو خەڵکەکە بەدواتدا دەگەڕێن.» عیسا پێی فەرموون: «وەرن، با بڕۆین بۆ دێیەکانی دەوروپشت، تاکو لەوێش پەیامەکەم ڕابگەیەنم، چونکە من بۆ ئەمە هاتووم.» ئینجا ڕۆیشت و لە هەموو جەلیلدا لە کەنیشتەکانیان پەیامی خودای ڕادەگەیاند و ڕۆحی پیسی دەردەکرد. پیاوێک هاتە لای عیسا کە نەخۆشی گولی هەبوو، لێی پاڕایەوە و چۆکی دادا و پێی گوت: «ئەگەر بتەوێت، دەتوانیت پاکم بکەیتەوە.» عیسا دڵی پێی سووتا و دەستی بۆ درێژکرد و دەستی لێدا و پێی فەرموو: «دەمەوێت، پاک بەرەوە!» دەستبەجێ گولییەکەی لێبووەوە و پاک بووەوە. دوای ئەوەی کە عیسا پیاوەکەی بە توندی ئاگادار کردەوە، دەستبەجێ بەڕێی کرد، پێی فەرموو: «ئاگاداربە، هیچ شتێک بە کەس مەڵێ، بەڵام بڕۆ خۆت پیشانی کاهین بدە و بۆ پاکبوونەوەکەت ئەو قوربانییەی موسا فەرمانی کردووە بیکە، وەک شایەتییەک بۆیان.» بەڵام ئەو ڕۆیشت و دەستی بە جاڕدان و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە کرد، لەبەر ئەوە عیسا نەیتوانی بە ئاشکرا بچێتە ناو شار، بەڵکو لە دەرەوە لە شوێنە چۆڵەکاندا بوو و خەڵکیش لە هەموو لایەکەوە دەهاتنە لای.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 1 بخوێنەوە

YouVersion کووکی بەکاردەهێنێت بۆ کەسایەتیکردنی ئەزموونەکەت. بە بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان، تۆ بەکارهێنانی کووکیەکانمان قبوڵ دەکەیت وەک لە سیاسەتی نهێنیدا باسکراوە