مەرقۆس 21:1-27
مەرقۆس 21:1-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا چوونه كپه‌ڕناخوم. له كاتێكدا شه‌ممه بوو چووه كه‌نیشت و ده‌ستیكرد به ئامۆژگاری. له ئامۆژگارییه‌كه‌ی سه‌رسام بوون، چونكه وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارێک ئامۆژگاریی ده‌كردن، نه‌ک وه‌ک ته‌وراتزانه‌كان. له كه‌نیشته‌كه‌یان پیاوێكی لێ‌بوو ڕووحی گڵاوی تێدابوو، هاواری كرد، وتی: “ئای! ئیشۆعی ناسڕه‌تی، چیت لێمان ده‌وێت؟ هاتووی له ناومان ببه‌یت! من ده‌تناسم تۆ كێیت، تۆ پارساكه‌ی خودایت!” ئیشۆع لێی ڕاخوڕی و فه‌رمووی: “بێده‌نگ به! لێی وه‌ره ده‌ره‌وه!” ڕووحه گڵاوه‌كه‌ش خووگرتی و هاوارێكی به‌رزی لێ هه‌ستا و لێی هاته ده‌ره‌وه. هه‌موو سه‌رسام بوون، ته‌نانه‌ت پرسیان له یه‌كتر كرد و وتیان: “ئه‌مه چییه؟ ئه‌م ئامۆژگاریه نوێیه چیه؟ چونكه به ده‌سه‌ڵاته‌وه! فه‌رمان به ڕووحی گڵاویش ده‌كات و گوێڕایه‌ڵی ده‌بن!”
مەرقۆس 21:1-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا عیسا و شوێنکەوتووانی چوونە شاری کەفەرناحوم. لە ڕۆژی شەممەدا عیسا چووە کەنیشت و دەستی کرد بە فێرکردنی خەڵک. خەڵکی لە فێرکردنەکەی سەرسام بوون، چونکە وەک دەسەڵاتدارێک فێری دەکردن، نەک وەکو مامۆستایانی تەورات. لە کەنیشتەکەیاندا یەکێکی لێ‌بوو ڕۆحی پیسی تێدابوو، لەپڕ هاواری کرد، گوتی: «عیسای ناسیرەیی، چیت لێمان دەوێت؟ هاتووی لەناومان ببەیت؟ دەزانم تۆ کێیت، پیرۆزەکەی خودایت!» عیسا لێی ڕاخوڕی و فەرمووی: «بێدەنگ بە! لێی وەرە دەرەوە!» ڕۆحە پیسەکەش فێی لە پیاوەکە هێنا و بە دەنگی بەرز هاواری کرد و لێی هاتە دەرەوە. هەموو سەرسام بوون و کەوتنە پرسیار لە یەکتری: «ئەمە چییە؟ فێرکردنێکی نوێیە بە دەسەڵاتەوە! فەرمان بە ڕۆحە پیسەکانیش دەدات و گوێڕایەڵی دەبن.»