مەرقۆس 29:1-34
مەرقۆس 29:1-34 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ كه‌نیشته‌كه‌یان به‌جێهێشت، له‌گه‌ڵ یاقوو و یوخه‌ننه‌ن چوونه ماڵی شیمعون و ئه‌ندراوس. خه‌سووی شیمعون له‌نێو جێگا كه‌وتبوو، تای هه‌بوو، خێرا باسی ئه‌ویان بۆ كرد. ئه‌ویش هاته پێش، ده‌ستی گرت و هه‌ڵیسانده‌وه. ده‌ستبه‌جێ تاكه به‌ریدا و ده‌ستیكرد به ڕاژه‌كردنیان. كاتێ ئێواره داهات و خۆر ئاوابوو، هه‌موو نه‌خۆش و شێته‌كانیان بۆ هێنا. هه‌موو شاره‌كه له به‌رده‌رگا كۆبوونه‌وه. زۆر نه‌خۆشی به جۆره‌ها ده‌رده‌وه چاككرده‌وه، زۆر شه‌یتانیشی ده‌ركرد و نه‌یهێشت شه‌یتانه‌كان بدوێن، چونكه ناسییان.
مەرقۆس 29:1-34 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک عیسا لەگەڵ یاقوب و یۆحەنا کەنیشتەکەیان بەجێهێشت، چوونە ماڵی شیمۆن و ئەندراوس. خەسووی شیمۆن لەناو جێگادا کەوتبوو، تای هەبوو، خێرا باسی ئەویان بۆ عیسا کرد. ئەویش هات، دەستی گرت و هەڵیستاندەوە. تایەکە بەریدا و دەستی کرد بە خزمەتکردنیان. ئەو ئێوارەیە لەپاش ڕۆژئاوابوون، هەموو نەخۆش و ئەو کەسانەیان بۆ دەهێنا کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو. هەموو دانیشتووانی شارەکە لەبەر دەرگا کۆبوونەوە، عیسا ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی بە جۆرەها دەردەوە چاککردەوە و زۆر ڕۆحی پیسیشی دەرکرد و نەیهێشت ڕۆحە پیسەکان بدوێن، چونکە دەیانزانی کێیە.