مەرقۆس 32:1-39
مەرقۆس 32:1-39 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ئێواره داهات و خۆر ئاوابوو، هه‌موو نه‌خۆش و شێته‌كانیان بۆ هێنا. هه‌موو شاره‌كه له به‌رده‌رگا كۆبوونه‌وه. زۆر نه‌خۆشی به جۆره‌ها ده‌رده‌وه چاككرده‌وه، زۆر شه‌یتانیشی ده‌ركرد و نه‌یهێشت شه‌یتانه‌كان بدوێن، چونكه ناسییان. بۆ به‌یانی زوو، هه‌ستا و ده‌رچو و چووه شوێنێكی چۆڵه‌وانی و له‌وێ نوێژی كرد. شیمعون و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون به دوای كه‌وتن كه دۆزییانه‌وه پێیان وت: “هه‌موو به دواتدا ده‌گه‌ڕێن”. پێی فه‌رموون: “با بڕۆینه دێیه‌كانی ده‌وروپشت، تاكو له‌وێش بانگه‌واز بكه‌م، چونكه بۆ ئه‌مه هاتووم”. جا له هه‌موو گلیلا‌دا له كه‌نیشته‌كانیان بانگه‌وازی ده‌كرد و شه‌یتانانی ده‌رده‌كرد.
مەرقۆس 32:1-39 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەو ئێوارەیە لەپاش ڕۆژئاوابوون، هەموو نەخۆش و ئەو کەسانەیان بۆ دەهێنا کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو. هەموو دانیشتووانی شارەکە لەبەر دەرگا کۆبوونەوە، عیسا ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی بە جۆرەها دەردەوە چاککردەوە و زۆر ڕۆحی پیسیشی دەرکرد و نەیهێشت ڕۆحە پیسەکان بدوێن، چونکە دەیانزانی کێیە. بەرەبەیانی ڕۆژی دواتر کە هێشتا تاریک بوو، عیسا هەستا و چووە شوێنێکی چۆڵ و لەوێ دەستی کرد بە نوێژکردن. شیمۆن و هاوڕێکانی بە شوێنی‌دا گەڕان، کە دۆزییانەوە پێیان گوت: «هەموو خەڵکەکە بەدواتدا دەگەڕێن.» عیسا پێی فەرموون: «وەرن، با بڕۆین بۆ دێیەکانی دەوروپشت، تاکو لەوێش پەیامەکەم ڕابگەیەنم، چونکە من بۆ ئەمە هاتووم.» ئینجا ڕۆیشت و لە هەموو جەلیلدا لە کەنیشتەکانیان پەیامی خودای ڕادەگەیاند و ڕۆحی پیسی دەردەکرد.