مەرقۆس 9:1-15
مەرقۆس 9:1-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌و ڕۆژانه‌دا ئیشۆع له ناسڕه‌تی گلیلاوه هات و له‌سه‌ر ده‌ستی یوخه‌ننه‌ن له یوردنه‌ن عه‌مادكرا. هه‌ركه له ئاوه‌كه هه‌ستایه‌وه، بینی ئاسمانان شه‌قبوو، ڕووحیش وه‌ک كۆترێک دابه‌زییه سه‌ری. ده‌نگێكیش له ئاسمانانه‌وه هات: “تۆ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستمی، به تۆوه دڵشادم”. یه‌كسه‌ر ڕووحه‌كه به‌ره‌و ده‌شتوده‌ر ده‌ریكرد. چل ڕۆژ له ده‌شتوده‌ردا بوو، له‌لایه‌ن شه‌یتان تاقی ده‌كرایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵانی كێوی بوو، فریشته‌ش ڕاژه‌یان ده‌كرد. دوای ئه‌وه‌ی یوخه‌ننه‌ن ڕاده‌ست كرا، ئیشۆع هاته گلیلا و بانگه‌وازی موژده‌ی پاشایه‌تیی خودا ده‌كرد. ده‌یفه‌رموو: “كاته‌كه هاتووه و پاشایه‌تی خودا نزیک بووه‌ته‌وه. تۆبه بكه‌ن و باوه‌ڕ به ئینجیل بهێنن”.
مەرقۆس 9:1-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەو ڕۆژانەدا عیسا لە ناسیرەوە هات، کە سەر بە ناوچەی جەلیلە و لەسەر دەستی یەحیا لە ڕووباری ئوردون لە ئاو هەڵکێشرا. هەرکە عیسا لە ئاوەکە هاتە دەرەوە، بینی ئاسمان شەق بوو، ڕۆحی پیرۆزیش وەک کۆترێک لەسەری نیشتەوە. دەنگێکیش لە ئاسمانەوە هات: «تۆ کوڕی خۆشەویستمی، بە تۆ زۆر دڵشادم.» دەستبەجێ ڕۆحی پیرۆز عیسای بەرەو چۆڵەوانی برد. چل ڕۆژ لە چۆڵەوانیدا لەنێوان ئاژەڵانی کێویدا بوو، شەیتان تاقی دەکردەوە، فریشتەکانیش خزمەتیان دەکرد. دوای دەستگیرکردنی یەحیا، عیسا هاتە جەلیل و مزگێنی خودای ڕادەگەیاند و دەیفەرموو: «کاتەکە هاتووەتە دی و پاشایەتی خودا نزیک بووەتەوە. تۆبە بکەن، باوەڕ بەم مزگێنییە بهێنن.»