مەرقۆس 1:10-12
مەرقۆس 1:10-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا ئیشۆع له‌وێ هه‌ستا و هاته ده‌ڤه‌ری ئیهوود له‌وبه‌ری یوردنه‌ن. دیسان كۆمه‌ڵێک لێی كۆبوونه‌وه، وه‌ک نه‌ریتی خۆی ئامۆژگاریی ده‌كردن. هه‌ندێک په‌ڕیشی هاتن و پرسیان لێی كرد: “ئایا دروسته مێرد ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات؟” وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “مووشێ چی پێ ڕاسپاردوون؟” وتیان: “مووشێ ڕێی داوه ته‌ڵاقنامه بنووسرێت و ته‌ڵاق بكه‌وێت”. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “له‌به‌ر دڵڕه‌قیتان ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی بۆ نووسین. به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئافراندنه‌وه، خودا به نێر و مێ ئافراندنی. له‌به‌رئه‌مه پیاو باوک و دایكی به‌جێده‌هێڵێت و به ژنه‌كه‌یه‌وه ده‌لكێت، ئیتر هه‌ردووكیان ده‌بنه یه‌ک جه‌سته. كه‌واته ئیتر دوو نین، به‌ڵكو یه‌ک جه‌سته‌ن. ئه‌وه‌ی خودا به یه‌كتری گه‌یاندووه، مرۆڤ جیای ناكاته‌وه”. له ماڵه‌وه‌ش، قوتابییه‌كان دیسان له‌م باره‌یه‌وه لێیان پرسی. پێی فه‌رموون: “ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات و یه‌كێكی دیكه بهێنێت، ئه‌وا داوێنپیسی به‌رامبه‌ری ده‌كات. ئه‌گه‌ر ژن مێرده‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات و مێرد به یه‌كێكی دیكه بكات، ئه‌وا داوێنپیسی ده‌كات”.
مەرقۆس 1:10-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئینجا عیسا ئەوێی بەجێهێشت و هاتە هەرێمی یەهودیا و ئەوبەری ڕووباری ئوردون. دیسان خەڵک لێی کۆبوونەوە، وەک نەریتی خۆی فێری دەکردن. هەندێک فەریسی هاتن و بۆ تاقیکردنەوە پرسیاریان لێی کرد: «ئایا دروستە مێرد ژنەکەی تەڵاق بدات؟» وەڵامی دایەوە: «مو‌سا فەرمانی چی پێ کردوون؟» گوتیان: «مو‌سا ڕێی داوە پیاو تەڵاقنامە بنووسێت و لە ژنەکەی جودا ببێتەوە.» بەڵام عیسا پێی فەرموون: «لەبەر دڵڕەقیتان ئەم ڕاسپاردەیەی بۆ نووسین. بەڵام لە سەرەتای بەدیهێنانەوە، خودا ﴿بە نێر و مێ بەدیهێنان.﴾ ﴿لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر هەردووکیان دەبنە یەک جەستە.﴾ کەواتە چیتر دوو نین، بەڵکو یەک جەستەن. لەبەر ئەوە ئەوەی خودا بە یەکتری گەیاندووە، با مرۆڤ جیای نەکاتەوە.» لە ماڵەوەش، قوتابییەکان دیسان لەم بارەیەوە لێیان پرسی. پێی فەرموون: «ئەوەی ژنەکەی تەڵاق بدات و یەکێکی دیکە بهێنێت، ئەوا داوێنپیسی بەرامبەر دەکات. ئەگەر ژن مێردەکەی تەڵاق بدات و مێرد بە یەکێکی دیکە بکات، ئەوا داوێنپیسی دەکات.»