لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 41:10-45 - Compare All Versions

مەرقۆس 41:10-45 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

كاتێ ده‌ قوتابییه‌كه‌ بیستیان، دڵگران بوون له‌ یاقوو و یوخه‌ننه‌ن. ئیشۆعیش بانگیكردن و پێی فه‌رموون: “خۆتان ده‌زانن ئه‌وانه‌ی به‌ سه‌رۆک نه‌ته‌وه‌ داده‌نرێن سه‌روه‌ری ده‌كه‌ن و گه‌وره‌كانیان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌ به‌سه‌ریان. به‌ڵام له‌نێو ئێوه‌ ئاوا نابێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له‌نێوتاندا مه‌زن بێت، با ببێته‌ ڕاژه‌وانتان. ئه‌وه‌ش كه‌ ده‌یه‌وێت له‌نێوتاندا یه‌كه‌مین بێت، با ببێته‌ به‌نده‌ی هه‌مووتان. چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش نه‌هاتووه‌ تاكو ڕاژه‌ بكرێت، به‌ڵكو ڕاژه‌ بكات و له‌ پێناوی زۆر كه‌س ژیانی خۆی به‌خت بكات”.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 10 PNTZS

مەرقۆس 41:10-45 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

کاتێک دە قوتابییەکەی دیکە قسەکانی یاقوب و یۆحەنایان بیستەوە، لێیان تووڕە بوون، بەڵام عیسا بانگی کردن و پێی فەرموون: «دەزانن ئەوانەی بە سەرۆکی نەتەوەکانی دیکە دادەنرێن وەک میر فەرمانڕەواییان بەسەردا دەکەن و گەورەکانیان دەسەڵاتیان بەسەردا دەسەپێنن. بەڵام لەنێو ئێوەدا ئاوا نابێت، بەڵکو ئەوەی دەیەوێت لەنێوتاندا پایەی بەرز بێت، با ببێتە خزمەتکارتان. ئەوەش کە دەیەوێ لەنێوتاندا ببێتە یەکەم، با ببێتە بەندەی هەمووتان، چونکە تەنانەت کوڕی مرۆڤیش نەهاتووە تاکو خزمەت بکرێت، بەڵکو خزمەت بکات و ژیانی خۆی بەخت بکات بۆ کڕینەوەی خەڵکێکی زۆر.»

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 10 KSS