مەرقۆس 20:11-33
مەرقۆس 20:11-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌یانی به‌وێدا تێده‌په‌ڕین، دارهه‌نجیره‌كه‌یان بینی له ڕه‌گه‌وه وشک بووه. په‌تڕۆس بیری كه‌وته‌وه و وتی: “گه‌وره‌م، سه‌یر بكه! دارهه‌نجیره‌كه‌ی نه‌فره‌تت لێ‌كرد، وشک بووه!” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “با باوه‌ڕتان به خودا هه‌بێت. چونكه ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی به‌م كێوه بڵێت هه‌ڵكه‌ندرێ و بكه‌وه نێو ده‌ریاوه! له دڵدا گومان نه‌كات، به‌ڵكو باوه‌ڕ بكات ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت ده‌بێت، ئه‌وا هه‌رچیه‌ک بڵێت بۆی ده‌بێت. بۆیه پێتان ده‌ڵێم: هه‌موو ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن كاتێ نوێژ ده‌كه‌ن، باوه‌ڕ بكه‌ن كه وه‌رتانگرتووه، بۆتان ده‌بێت. كاتێ ده‌وه‌ستن نوێژ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر شتێكتان به‌سه‌ر یه‌كێكه‌وه هه‌بێت لێی خۆشبن، تاكو باوكیشتان ئه‌وه‌ی كه له ئاسماناندایه له گوناهه‌كانتان خۆشبێت. ئه‌گه‌ریش ئێوه لێ خۆش نه‌بن، باوكتان ئه‌وه‌ی له ئاسماناندایه له گوناهه‌كانتان خۆش نابێت”. دیسان هاتنه‌وه یروشلایم، كاتێ ئیشۆع له په‌رستگادا ڕێی ده‌كرد، كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان و پیران هاتنه لای، پێیان وت: “به چ ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مانه ده‌كه‌یت؟ كێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی به تۆ داوه ئه‌م شتانه بكه‌یت؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “منیش یه‌ک پرستان لێ ده‌كه‌م، وه‌ڵامم بده‌نه‌وه، پێتان ده‌ڵێم به چ ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مانه ده‌كه‌م: عه‌مادكردنی یوخه‌ننه‌ن له ئاسمانه‌وه بوو یان له مرۆڤه‌وه؟ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه!” له‌نێو خۆیاندا بیریان كرده‌وه، وتیان: “ئه‌گه‌ر بڵێین: له ئاسمانه‌وه بوو، ده‌ڵێت: بۆچی باوه‌ڕتان پێی نه‌هێنا؟ ئه‌گه‌ریش بڵێین: له مرۆڤه‌وه بوو”. له خه‌ڵک ده‌ترسان، چونكه یوخه‌ننه‌ن له‌لای هه‌مووان پێغه‌مبه‌رێكی ڕاسته‌قینه بوو. ئینجا وه‌ڵامی ئیشۆعیان دایه‌وه و وتیان: “نازانین”. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “منیش پێتان ناڵێم به چ ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مانه ده‌كه‌م”.
مەرقۆس 20:11-33 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەیانی کە بەوێدا تێپەڕینەوە، دار هەنجیرەکەیان بینی لە ڕەگەوە وشک بووە. پەترۆس بیری کەوتەوە و گوتی: «ڕابی، سەیر بکە! دار هەنجیرەکەی نەفرەتت لێکرد، وشک بووە!» عیسا وەڵامی دایەوە: «باوەڕتان بە خودا هەبێت. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی بەم کێوە بڵێت ”هەڵبکەنرێ و بکەوە ناو دەریاوە،“ لە دڵدا گومان نەکات، بەڵکو باوەڕ بکات ئەوەی دەیڵێت دەبێت، ئەوا بۆی دەبێت. لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم: هەموو ئەوەی داوای دەکەن و نوێژی بۆ دەکەن، باوەڕ بکەن کە وەرتانگرتووە، بۆتان دەبێت. کاتێک دەوەستن نوێژ بکەن، ئەگەر شتێکتان بەسەر یەکێکەوە هەبێت لێی خۆشبن، تاکو باوکیشتان ئەوەی کە لە ئاسمانە لە گوناهەکانتان خۆشبێت. [بەڵام ئەگەر ئێوە لێ خۆش نەبن، باوکی ئاسمانیشتان لە گوناهەکانتان خۆش نابێت.]» دیسان هاتنەوە ئۆرشەلیم، عیسا لە حەوشەکانی پەرستگا دەگەڕا، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات و پیران هاتنە لای و لێیان پرسی: «ئەمانە بە چ دەسەڵاتێک دەکەیت؟ کێ ئەم دەسەڵاتەی بە تۆ داوە ئەم شتانە بکەیت؟» عیسا پێی فەرموون: «پرسیارێکتان لێ دەکەم، وەڵامم بدەنەوە، منیش پێتان دەڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم: لەئاوهەڵکێشانی یەحیا لە ئاسمانەوە بوو یان لە مرۆڤەوە؟ وەڵامم بدەنەوە!» لەنێو خۆیاندا کەوتنە ڕاوێژکردن و گوتیان: «ئەگەر بڵێین، ”لە ئاسمانەوە بوو،“ دەڵێت، ”باشە بۆچی باوەڕتان پێی نەکرد؟“ ئەگەریش بڵێین، ”لە مرۆڤەوە بوو“…» لە خەڵک دەترسان، چونکە یەحیا لەلای هەمووان بەڕاستی بە پێغەمبەر دادەنرا. ئینجا وەڵامی عیسایان دایەوە: «نازانین.» عیساش پێی فەرموون: «منیش پێتان ناڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم.»