مەرقۆس 1:12-2
مەرقۆس 1:12-2 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ده‌ستی پێكرد به په‌ند قسه‌یان بۆ بفه‌رمووێت: “كابرایه‌ک ڕه‌زێكی چاند، ده‌وروپشته‌كه‌ی په‌رژین كرد، گوشێنه‌رێكی ترێی تێدا هه‌ڵكۆڵی و قوللـه‌یه‌كی بنیاد نا. به ڕه‌زه‌وانانی سپارد و گه‌شتی كرد. له وه‌رزی خۆیدا كۆیله‌یه‌كی بۆ ڕه‌زه‌وانه‌كان نارد، تاكو به‌رهه‌می ڕه‌زه‌كه له ڕه‌زه‌وانه‌كان وه‌ربگرێت.
هاوبەشی بکە
مەرقۆس 12 بخوێنەوەمەرقۆس 1:12-2 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا بە نموونە دەستی کرد بە قسەکردن بۆیان: «کابرایەک ڕەزێکی چاند، پەرژینێکی بە دەوریدا کرد، چاڵێکی بۆ ترێ گوشین تێدا هەڵکەند و قوللەیەکی چاودێری بنیاد نا. بە ڕەزەوانانی سپارد و گەشتی کرد. لە وەرزی خۆیدا خزمەتکارێکی بۆ لای ڕەزەوانەکان نارد، تاکو بەرهەمی ڕەزەکە لە ڕەزەوانەکان وەربگرێت.
هاوبەشی بکە
مەرقۆس 12 بخوێنەوە