مەرقۆس 13:12-17
مەرقۆس 13:12-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا هه‌ندێک له په‌ڕیشییه‌كان و هیڕوودسییه‌كانیان نارده لای ئیشۆع، تاكو به وشه‌یه‌كی تووشی بكه‌ن. كاتێ هاتن، پێیان وت: “ڕابی، ده‌زانین تۆ ڕاستگۆیت، گوێ به كه‌س ناده‌یت، چونكه ته‌ماشای ڕووی خه‌ڵک ناكه‌یت، به‌ڵكو به ڕه‌وا ڕێگای خودا فێرده‌كه‌یت. دروسته سه‌رانه بدرێته قه‌یسه‌ڕ یان نا؟ بیده‌ین یان نه‌یده‌ین؟” به‌ڵام ئیشۆع به ڕووپامایی ئه‌وانی زانی و پێی فه‌رموون: “بۆچی تاقیم ده‌كه‌نه‌وه؟ دینارێكم بۆ بهێنن با بیبینم”. هێنایان، جا پێی فه‌رموون: “ئه‌م وێنه و نووسینه هی كێیه؟” پێیان وت: “قه‌یسه‌ڕ”. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “هی قه‌یسه‌ڕ بده‌نه قه‌یسه‌ڕ، هی خودا‌ش بده‌نه خودا”. جا لێی سه‌رسام بوون.
مەرقۆس 13:12-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاهینانی باڵا هەندێک لە فەریسییەکان و هێرۆدسییەکانیان ناردە لای عیسا، تاکو بە وشەیەکی تووشی بکەن. هاتن و پێیان گوت: «مامۆستا، دەزانین تۆ ڕاستگۆیت و لە کەس سڵ ناکەیتەوە، چونکە تەماشای ڕواڵەتی خەڵک ناکەیت، بەڵکو بە ڕاستی ڕێگای خودا فێر دەکەیت. دروستە سەرانە بدرێتە قەیسەر یان نا؟ بیدەین یان نا؟» بەڵام عیسا بە دووڕوویی ئەوانی زانی و پێی فەرموون: «بۆچی تاقیم دەکەنەوە؟ دینارێکم بۆ بهێنن با بیبینم.» هێنایان و پێی فەرموون: «ئەم وێنە و نووسینە هی کێیە؟» وەڵامیان دایەوە: «هی قەیسەر.» عیساش پێی فەرموون: «هی قەیسەر بدەنە قەیسەر، هی خودا‌ش بدەنە خودا.» ئیتر زۆر پێی سەرسام بوون.