مەرقۆس 18:12-44
مەرقۆس 18:12-44 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
زادوقییه‌كان كه ده‌ڵێن هه‌ستانه‌وه نییه هاتنه لای و پرسیان لێ‌كرد و وتیان: “ڕابی، مووشێ بۆی نووسیوین، ئه‌گه‌ر یه‌كێک براكه‌ی به وجاخكوێری مرد و ژنه‌كه‌ی له پاش خۆی به‌جێهێشت، ئه‌وا براژنه‌كه‌ی ده‌خوازێته‌وه و وه‌چه بۆ براكه‌ی ده‌خاته‌وه. حه‌وت برا هه‌بوون، یه‌كه‌میان ژنی هێنا و به وجاخكوێری مرد. دووه‌م خواستییه‌وه و به وجاخكوێری مرد، سێیه‌میش ئاوا. هه‌ر حه‌وته‌كه وجاخكوێر بوون، له‌دوای هه‌موویان ژنه‌كه‌ش مرد. كاتێ له هه‌ستانه‌وه‌دا هه‌ڵده‌ستنه‌وه، ژنه‌كه بۆ كامیان ده‌بێت؟ چونكه ژنی هه‌ر حه‌وتیان بووه”. ئیشۆع وه‌ڵامیان دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئایا ئێوه گومڕا نین، چونكه نه له سیپاره‌كان ده‌زانن و نه هێزی خودا؟ چونكه كاتێ له مردن هه‌ڵده‌ستێنه‌وه، نه ژن ده‌هێنن و نه مێرد ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له ئاسمانان‌دا وه‌ک فریشته ده‌بن. به‌ڵام ده‌رباره‌ی مردووان كه هه‌ڵده‌ستێنه‌وه، ئایا له سیپاره‌ی مووشێدا نه‌تانخوێندۆته‌وه، چۆن له ده‌وه‌نه‌كه‌دا خودا پێی فه‌رموو: {منم خودای ئه‌وڕاهه‌م و خودای ئسخه‌ق و خودای یاقوو؟} ئه‌و خودای مردووان نییه، به‌ڵكو خودای زیندووانه. ئێوه زۆر گومڕان!” یه‌كێک له ته‌وراتزانه‌كان هات، گوێی لێیان بوو گفتوگۆیان ده‌كرد، بینی ئیشۆع وه‌ڵامێكی باشی دانه‌وه، لێی پرسی: “چ ڕاسپارده‌یه‌ک یه‌كه‌می هه‌مووانه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “یه‌كه‌می هه‌موو ڕاسپارده‌كان ئه‌مه‌یه: ئه‌ی ئیسڕائیل گوێ بگرن، په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان یه‌ک په‌روه‌ردگاره، جا په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندت به هه‌موو دڵ و هه‌موو ده‌روون و هه‌موو بیر و هه‌موو تواناتانه‌وه خۆشبووێ. ئه‌مه یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه. دووه‌میش وه‌ک یه‌كه‌مینه و ئه‌مه‌یه: نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ، هیچ ڕاسپارده‌یه‌ک له‌م دووانه مه‌زنتر نییه”. ته‌وراتزانه‌كه‌ش پێی فه‌رموو: “ڕاسته ڕابی، ڕه‌وات فه‌رموو كه یه‌ک خودا هه‌یه و بێجگه له‌و خودای دیكه نییه. خۆشویستنی ئه‌ویش به هه‌موو دڵ و به هه‌موو تێگه‌یشتن و به هه‌موو ده‌روون و به هه‌موو تواناوهیه، هه‌روه‌ها خۆشویستنی نزیک وه‌ک خۆت، له هه‌موو قوربانیی سووتاندن و قوربانییه‌كان باشتره”. ئیشۆع بینی به داناییه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه، پێی فه‌رموو: “له پاشایه‌تی خوداوه دوور نیت”. ئیتر كه‌س نه‌وێرا هیچی دیكه‌ی لێ بپرسێت! كاتێ ئیشۆع له په‌رستگاد ئامۆژگاریی ده‌كرد فه‌رمووی: “ته‌وراتزان چۆن ده‌ڵێن: مه‌سیح ڕۆڵه‌ی داویده؟ چونكه داوید خۆی به ڕووحی پارساوه وتی: {په‌روه‌ردگار به په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: له لای ڕاستم دانیشه تاكو دوژمنانت بخه‌مه ژێر پێت} . ئه‌گه‌ر داوید پێی ده‌ڵێ په‌روه‌ردگار، ئیتر چۆن ده‌بێته ڕۆڵه‌ی؟” كۆمه‌ڵه زۆره‌كه‌ش به خۆشییه‌وه گوێیان لێی ده‌گرت. له ئامۆژگاریه‌كه‌یدا فه‌رمووی: “ئاگاداری ته‌وراتزانه‌كان بن، حه‌زده‌كه‌ن به جلی شۆڕ بگه‌ڕێن و له بازاڕدا سڵاویان لێ بكرێت، له كه‌نیشته‌كان ڕیزی پێشه‌وه بگرن و له ڕیزی سه‌ره‌وه‌ی میوانداری بن. ماڵی بێوه‌ژن ده‌خۆن و به‌ئه‌نقه‌ست درێژه به نوێژه‌كانیان ده‌ده‌ن. ئه‌وانه سه‌ختترین سزا وه‌رده‌گرن”. ئیشۆع به‌رامبه‌ر گه‌نجینه‌كه دانیشت و سه‌یری كرد چۆن خه‌ڵكی مس ده‌خه‌نه نێو گه‌نجینه‌كه‌وه، زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند زۆریان داده‌نا. بێوه‌ژنێكی هه‌ژار هات و دوو فلسی دانا كه نیو عانه‌یه. قوتابییه‌كانی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌م بێوه‌ژنه هه‌ژاره، له هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌خه‌نه نێو گه‌نجینه‌كه زیاتری دانا. چونكه هه‌موو له زیاده‌ی خۆیان دایان نا، به‌ڵام ئه‌مه له پێویستی خۆی، هه‌رچی هه‌یبوو، هه‌رچی پێی ده‌گوزه‌را داینا”.
مەرقۆس 18:12-44 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
سەدوقییەکان، ئەوانەی کە دەڵێن هەستانەوە نییە، هاتنە لای و پرسیاریان لێکرد: «مامۆستا، مو‌سا بۆی نووسیوین، ئەگەر یەکێک براکەی بە وەجاخکوێری مرد و ژنەکەی لەپاش خۆی بەجێهێشت، ئەوا براژنەکەی دەخوازێتەوە و وەچە بۆ براکەی دەخاتەوە. حەوت برا هەبوون، یەکەمیان ژنی هێنا و بە وەجاخکوێری مرد. دووەم خواستییەوە و بە وەجاخکوێری مرد، سێیەمیش ئاوا. هەر حەوتەکە وەجاخکوێر بوون، لەدوای هەموویان ژنەکەش مرد. ئایا لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا دەبێتە ژنی کامیان؟ چونکە ژنی هەر حەوتیان بووە.» عیساش پێی فەرموون: «ئایا ئێوە هەڵە نین، چونکە نە لە نووسراوە پیرۆزەکان دەزانن و نە لە هێزی خودا؟ کاتێک لە مردن هەڵدەستێنرێنەوە، نە ژن دەهێنن و نە مێرد دەکەن، بەڵکو وەک فریشتە لە ئاسمان دەبن. بەڵام دەربارەی مردووان کە هەڵدەستنەوە، ئایا لە پەڕتووکی موسادا نەتانخوێندووەتەوە، چۆن لە دەوەنەکەدا خودا پێی فەرموو: ﴿من خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوبم﴾؟ ئەو خودای مردووان نییە، بەڵکو هی زیندووانە. زۆر بە هەڵەدا چوونە!» یەکێک لە مامۆستایانی تەورات هات، گوێی لە گفتوگۆکەیان بوو، بینی عیسا وەڵامێکی باشی دانەوە، لێی پرسی: «چ ڕاسپاردەیەک لە هەموویان گرنگترە؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «لە هەموویان گرنگتر ئەمەیە: ﴿ئەی ئیسرائیل گوێ بگرن، یەزدانی پەروەردگارمان یەک یەزدانە، جا بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو بیر و بە هەموو تواناتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.﴾ لەدوای ئەویش ئەمەیە، ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت،﴾ هیچ ڕاسپاردەیەک لەم دوو ڕاسپاردەیە گرنگتر نییە.» مامۆستاکەی تەوراتیش پێی گوت: «ڕاستە مامۆستا، ڕاستت فەرموو کە یەک خودا هەیە و بێجگە لە ئەو هیچ خودایەکی دیکە نییە. خۆشویستنی ئەویش بە هەموو دڵ و بە هەموو تێگەیشتن و بە هەموو تواناوە، هەروەها خۆشویستنی نزیکەکەت وەک خۆت، لە هەموو جۆرە قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوێک باشترە.» عیسا بینی بە داناییەوە وەڵامی دایەوە، پێی فەرموو: «لە پاشایەتی خوداوە دوور نیت.» ئیتر کەس نەیوێرا هیچ پرسیارێکی دیکەی لێ بکات. کاتێک عیسا لە حەوشەکانی پەرستگا خەڵکی فێر دەکرد فەرمووی: «مامۆستایانی تەورات چۆن دەڵێن: ”مەسیح کوڕی داودە“؟ داود خۆی بە سروشی ڕۆحی پیرۆز گوتی: «﴿یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو: ”لە دەستەڕاستم دابنیشە هەتا دوژمنانت دەخەمە ژێر پێت.“﴾ داود خۆی پێی دەڵێ ”خاوەن شکۆ“، ئیتر چۆن دەبێتە کوڕی؟» خەڵکەکە زۆر بە خۆشییەوە گوێیان لێی دەگرت. لە فێرکردنەکەیدا دەیفەرموو: «ئاگاداری مامۆستایانی تەورات بن، حەز دەکەن بە جلی شۆڕەوە بگەڕێن و پێیان خۆشە لە بازاڕدا سڵاویان لێ بکرێت، لە کەنیشتەکان ڕیزی پێشەوە بگرن و لە میوانیشدا لای سەرەوە. ماڵی بێوەژن هەڵدەلووشن و بۆ خۆدەرخستن نوێژەکانیان درێژ دەکەنەوە. ئەمانە سزایان گەورەترە.» عیسا بەرامبەر گەنجینەی پەرستگا دانیشت و سەیری کرد چۆن خەڵکی پارەیان دەخەنە ناو گەنجینەکەوە، زۆرێک لە دەوڵەمەندەکان پارەی زۆریان دادەنا. بێوەژنێکی هەژار هات و دوو فلسی دانا کە نیو عانەیە. قوتابییەکانی بانگکرد و پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، ئەم بێوەژنە هەژارە، لە هەموو ئەوانەی دیکە پارەی زیاتر خستە ناو گەنجینەکە، چونکە هەمووان لە زیادەی خۆیان بەخشییان، بەڵام ئەم بێوەژنە، سەرەڕای هەژارییەکەی هەموو بژێوییەکەی بەخشی.»