مەرقۆس 28:12-31
مەرقۆس 28:12-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
یه‌كێک له ته‌وراتزانه‌كان هات، گوێی لێیان بوو گفتوگۆیان ده‌كرد، بینی ئیشۆع وه‌ڵامێكی باشی دانه‌وه، لێی پرسی: “چ ڕاسپارده‌یه‌ک یه‌كه‌می هه‌مووانه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “یه‌كه‌می هه‌موو ڕاسپارده‌كان ئه‌مه‌یه: ئه‌ی ئیسڕائیل گوێ بگرن، په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان یه‌ک په‌روه‌ردگاره، جا په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندت به هه‌موو دڵ و هه‌موو ده‌روون و هه‌موو بیر و هه‌موو تواناتانه‌وه خۆشبووێ. ئه‌مه یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه. دووه‌میش وه‌ک یه‌كه‌مینه و ئه‌مه‌یه: نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ، هیچ ڕاسپارده‌یه‌ک له‌م دووانه مه‌زنتر نییه”.
مەرقۆس 28:12-31 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەکێک لە مامۆستایانی تەورات هات، گوێی لە گفتوگۆکەیان بوو، بینی عیسا وەڵامێکی باشی دانەوە، لێی پرسی: «چ ڕاسپاردەیەک لە هەموویان گرنگترە؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «لە هەموویان گرنگتر ئەمەیە: ﴿ئەی ئیسرائیل گوێ بگرن، یەزدانی پەروەردگارمان یەک یەزدانە، جا بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو بیر و بە هەموو تواناتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.﴾ لەدوای ئەویش ئەمەیە، ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت،﴾ هیچ ڕاسپاردەیەک لەم دوو ڕاسپاردەیە گرنگتر نییە.»