مەرقۆس 38:12-44
مەرقۆس 38:12-44 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له ئامۆژگاریه‌كه‌یدا فه‌رمووی: “ئاگاداری ته‌وراتزانه‌كان بن، حه‌زده‌كه‌ن به جلی شۆڕ بگه‌ڕێن و له بازاڕدا سڵاویان لێ بكرێت، له كه‌نیشته‌كان ڕیزی پێشه‌وه بگرن و له ڕیزی سه‌ره‌وه‌ی میوانداری بن. ماڵی بێوه‌ژن ده‌خۆن و به‌ئه‌نقه‌ست درێژه به نوێژه‌كانیان ده‌ده‌ن. ئه‌وانه سه‌ختترین سزا وه‌رده‌گرن”. ئیشۆع به‌رامبه‌ر گه‌نجینه‌كه دانیشت و سه‌یری كرد چۆن خه‌ڵكی مس ده‌خه‌نه نێو گه‌نجینه‌كه‌وه، زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند زۆریان داده‌نا. بێوه‌ژنێكی هه‌ژار هات و دوو فلسی دانا كه نیو عانه‌یه. قوتابییه‌كانی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌م بێوه‌ژنه هه‌ژاره، له هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌خه‌نه نێو گه‌نجینه‌كه زیاتری دانا. چونكه هه‌موو له زیاده‌ی خۆیان دایان نا، به‌ڵام ئه‌مه له پێویستی خۆی، هه‌رچی هه‌یبوو، هه‌رچی پێی ده‌گوزه‌را داینا”.
مەرقۆس 38:12-44 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە فێرکردنەکەیدا دەیفەرموو: «ئاگاداری مامۆستایانی تەورات بن، حەز دەکەن بە جلی شۆڕەوە بگەڕێن و پێیان خۆشە لە بازاڕدا سڵاویان لێ بکرێت، لە کەنیشتەکان ڕیزی پێشەوە بگرن و لە میوانیشدا لای سەرەوە. ماڵی بێوەژن هەڵدەلووشن و بۆ خۆدەرخستن نوێژەکانیان درێژ دەکەنەوە. ئەمانە سزایان گەورەترە.» عیسا بەرامبەر گەنجینەی پەرستگا دانیشت و سەیری کرد چۆن خەڵکی پارەیان دەخەنە ناو گەنجینەکەوە، زۆرێک لە دەوڵەمەندەکان پارەی زۆریان دادەنا. بێوەژنێکی هەژار هات و دوو فلسی دانا کە نیو عانەیە. قوتابییەکانی بانگکرد و پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، ئەم بێوەژنە هەژارە، لە هەموو ئەوانەی دیکە پارەی زیاتر خستە ناو گەنجینەکە، چونکە هەمووان لە زیادەی خۆیان بەخشییان، بەڵام ئەم بێوەژنە، سەرەڕای هەژارییەکەی هەموو بژێوییەکەی بەخشی.»