لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 1:13-8

مەرقۆس 1:13-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ له‌ په‌رستگاكه‌ ده‌رده‌چوو، یه‌كێک له‌ قوتابییه‌كانی پێی وت: “ڕابی ته‌ماشا بكه‌! چ جۆره‌ به‌رد و چ جۆره‌ ته‌لارێكن!” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئه‌م ته‌لاره‌ مه‌زنانه‌ ده‌بینیت؟ به‌ردی به‌سه‌ر به‌ردیه‌وه‌ نامێنێت كه‌ نه‌ڕوخێت”. كاتێ ئیشۆع له‌سه‌ر كێوی زه‌یتوون به‌رامبه‌ر په‌رستگاكه‌ دانیشتبوو، په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌ن و ئه‌ندراوس به‌ ته‌نها لێیان پرسی: “پێمان بفه‌رموو كه‌ی ئه‌مانه‌ ده‌بێت؟ و نیشانه‌ چییه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ته‌واو بن؟” ئیشۆع وڵامی دانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “ئاگاداربن! كه‌س چه‌واشه‌تان نه‌كات. زۆر كه‌س به‌ ناوی منه‌وه‌ دێن و ده‌ڵێن: من ئه‌وم! زۆر كه‌سیش چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن. كاتێ جه‌نگ و هه‌واڵی جه‌نگیش ده‌بیستن مه‌تۆقن. چونكه‌ ده‌بێت ئه‌مه‌ ڕووبدات، به‌ڵام هێشتا پایان نییه‌. چونكه‌ نه‌‌ته‌وه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ ڕاست ده‌بێته‌وه‌ و پاشایه‌تی له‌ پاشایه‌تی، له‌ زۆر شوێن بوومه‌له‌رزه‌ ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها برسیێتی و شڵه‌ژاندن، ئه‌مه‌ش ده‌ستپێكی ژانه‌كانه‌.

مەرقۆس 1:13-8 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کاتێک عیسا لە پەرستگا دەهاتە دەرەوە، یەکێک لە قوتابییەکانی پێی گوت: «مامۆستا تەماشا بکە! چ جۆرە بەرد و چ جۆرە تەلارێکن!» عیساش پێی فەرموو: «ئەم تەلارە مەزنانە دەبینیت؟ لێرەدا بەردی بەسەر بەردیەوە نامێنێت و هەمووی دەڕووخێت.» کاتێک عیسا لەسەر کێوی زەیتوون بەرامبەر پەرستگاکە دانیشتبوو، پەترۆس و یاقوب و یۆحەنا و ئەندراوس بە تەنها لێیان پرسی: «پێمان بڵێ کەی ئەمانە ڕوودەدەن؟ هەروەها ئەو نیشانەیە چییە کە ئاماژە بە نزیکبوونەوەی ڕوودانی ئامانە دەکات؟» عیسا وەڵامی دانەوە: «ئاگاداربن، کەس چەواشەتان نەکات. زۆر کەس بە ناوی منەوە دێن و دەڵێن، ”من ئەوم.“ زۆر کەسیش چەواشە دەکەن. کاتێک جەنگ و هەواڵی جەنگیش دەبیستن مەتۆقن. دەبێت ئەمە ڕووبدات، بەڵام هێشتا کۆتایی نییە. نەتەوە لە نەتەوە ڕاست دەبێتەوە و شانشین لە شانشین. قاتوقڕی و بوومەلەرزەش لە شوێنی جیاجیا دەبێت. بەڵام ئەمانە سەرەتای ژانەکانن.