مەرقۆس 24:13-37
مەرقۆس 24:13-37 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام له‌و ڕۆژانه‌دا، دوای ئه‌و ته‌نگانه‌یه، خۆر تاریک ده‌بێت و مانگیش ڕووناكی خۆی نادات، ئه‌ستێره‌كان له ئاسمان ده‌كه‌ون، هێزه‌كانی ئاسمانان ده‌هه‌ژێن. ئه‌وسا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بینن به هێزێكی گه‌وره و شكۆوه له‌نێو هه‌وره‌وه دێت. ئینجا فریشته‌كانی ده‌نێرێت و بژارده‌كانی له چوار باكه كۆده‌كاته‌وه، له‌مپه‌ڕی زه‌وییه‌وه تاكو ئه‌وپه‌ڕی ئاسمان. له دارهه‌نجیره‌وه په‌ند وه‌رگرن، كاتێ لقه‌كانی نه‌رم بوون و گه‌ڵایان كرد، ده‌زانن هاوین نزیكه. ئێوه‌ش، كاتێ ده‌بینن ئه‌مانه ڕووده‌دات، بزانن كه نزیكه و له‌به‌رده‌رگایه. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌م نه‌وه‌یه به‌سه‌ر ناچێت تاكو ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بێت. ئاسمان و زه‌وی له‌ناوده‌چن، به‌ڵام وشه‌كانم هه‌رگیز له‌ناوناچن. سه‌باره‌ت به‌و ڕۆژ و كاته كه‌س نایزانێت، نه فریشته‌كان كه له ئاسماندان و نه ڕۆڵه، باوک نه‌بێت. ئاگاداربن! بێداربن و نوێژبكه‌ن چونكه نازانن كه‌ی ئه‌و كاته دادێت. وه‌ک پیاوێكی گه‌شتكردوو، ماڵه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه و ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته كۆیله‌كانی، هه‌ریه‌كه و به ئیشی خۆی، ده‌رگاوانیشی ڕاسپاردووه بێ‌دار بیت. بۆیه بێداربن، چونكه نازانن كه‌ی خاوه‌ن ماڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێواره، یان نیوه‌ی شه‌و، یان له‌گه‌ڵ قوولاندنی كه‌ڵه‌شێر، یان به‌یانی. نه‌وه‌ک له‌ناكاو بگه‌ڕێته‌وه و بتانبینێت خه‌وتوون. جا ئه‌وه‌ی به ئێوه‌ی ده‌ڵێم، به هه‌مووانی ده‌ڵێم: بێداربن!”
مەرقۆس 24:13-37 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
«بەڵام لەو ڕۆژانەدا، دوای ئەو تەنگانەیە، «﴿خۆر تاریک دەبێت و مانگ ڕووناکییەکەی نادات، ئەستێرەکان لە ئاسمان دەکەون، تەنی ئاسمانی دەهەژێن.﴾ «ئەوسا کوڕی مرۆڤ دەبینن بە هێزێکی گەورە و شکۆوە لەناو هەورەوە دێت. ئینجا فریشتەکان دەنێرێت و ئەوانەی هەڵبژێردراون لە چوار بایەکە کۆدەکاتەوە، لەم سەری زەوییەوە هەتا ئەو سەری ئاسمان. «پەند لە دار هەنجیر وەربگرن، کاتێک لقەکانی نەرم بوون و گەڵایان کرد، دەزانن هاوین نزیکە. بە هەمان شێوە، کاتێک ئێوەش دەبینن ئەم شتانە ڕوودەدات، بزانن کە نزیکە و لە بەردەرگایە. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەم نەوەیە بەسەرناچێت هەتا هەموو ئەمانە نەیەنە دی. ئاسمان و زەوی بەسەردەچن، بەڵام وشەکانم هەرگیز بەسەرناچن. «سەبارەت بەو ڕۆژ و کاتە کەس نایزانێت، نە فریشتەکان کە لە ئاسمانن و نە کوڕەکە، باوک نەبێت. کەواتە ئاگاداربن و ئێشک بگرن، چونکە نازانن کەی ئەو کاتە دێت. وەک پیاوێکە گەشتی کردبێت، ماڵەکەی بەجێهێشتبێت و دەسەڵاتی دابێتە کۆیلەکانی، هەریەکە و بە ئیشی خۆی، دەرگاوانیشی ڕاسپاردبێت ئێشک بگرێت. «لەبەر ئەوە ئێشک بگرن، چونکە نازانن کەی گەورەی ماڵ دەگەڕێتەوە، ئێوارە یان نیوەی شەو، یان لەگەڵ خوێندنی کەڵەشێر، یان بەیانی. نەوەک لەناکاو بگەڕێتەوە و بتانبینێت خەوتوون. جا ئەوەی بە ئێوەی دەڵێم، بە هەمووانی دەڵێم: ئێشک بگرن!»