مەرقۆس 22:14-26
مەرقۆس 22:14-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ نانیان ده‌خوارد، ئیشۆع نانێكی هه‌ڵگرت و داڕشتیكرد و له‌تیكرد، پێی‌دان و فه‌رمووی: “بگرن بخۆن، ئه‌مه له‌شی منه”. ئینجا جامێكی هه‌ڵگرت و سوپاسی كرد و پێی‌دان، هه‌موو لێیان خوارده‌وه. پێی فه‌رموون: “ئه‌مه خوێنی منه كه بۆ په‌یمانی نوێی، له‌پێناوی زۆر كه‌س ده‌ڕژێت. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئیتر له به‌رهه‌می مێو ناخۆمه‌وه تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی له پاشایه‌تیی خودا به نوێی ده‌یخۆمه‌وه”. ئینجا ستایشیان كرد و بۆ كێوی زه‌یتوون ده‌رچوون.
مەرقۆس 22:14-26 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک نانیان دەخوارد، عیسا نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد و لەتی کرد، پێی‌دان و فەرمووی: «وەریبگرن، ئەمە جەستەی منە.» ئینجا جامێکی هەڵگرت و سوپاسی خودای کرد، پێی‌دان و هەموو لێیان خواردەوە. پێی فەرموون: «ئەمە خوێنی منە، خوێنی پەیمانەکەیە کە لە پێناوی خەڵکێکی زۆر دەڕژێت. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئیتر لە بەرهەمی مێو ناخۆمەوە، هەتا ئەو ڕۆژە دێت کە سەر لە نوێ لە شانشینی خودا دەیخۆمەوە.» ئینجا گۆرانیی ڕۆحییان گوت و چوون بۆ دەرەوەی شار بۆ کێوی زەیتوون.