لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 60:14-65 - Compare All Versions

مەرقۆس 60:14-65 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

كاهینی باڵاش له‌ناوه‌ڕاست ڕاوه‌ستا و له‌ ئیشۆعی پرسی: “هیچ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه‌؟ ئه‌وانه‌ گه‌واهیی چی له‌ دژت ده‌ده‌ن؟” به‌ڵام ئیشۆع بێده‌نگ مایه‌وه‌ و هیچ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌. دیسان كاهینی باڵا لێی پرسی و پێی وت: “ئایا تۆ مه‌سیحه‌كه‌ی، ڕۆڵه‌ی داڕشتكراوه‌كه‌ی؟” ئیشۆع فه‌رمووی: “من ئه‌وم. وا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بینن له‌ ده‌سته‌ڕاستی هێزدار داده‌نیشێت وله‌گه‌ڵ هه‌وری ئاسماندا دێته‌وه‌”. كاهینی باڵا جله‌كانی خۆی دادڕی و وتی: “ئیتر چ پێویستیه‌كمان به‌ گه‌واهیده‌ران هه‌یه‌؟ خۆ گوێتان له‌ كفره‌كانی بوو! ڕاتان چییه‌؟” هه‌موو بڕیاریان دا كه‌ شایانی مه‌رگه‌. هه‌ندێک تفیان لێ كرد و ڕوویان داپۆشی و مستیان لێ دا و پێیان ده‌ووت: “پێشبینی بكه‌”. ڕاژه‌وانانیش زیللـه‌یان لێ ده‌دا.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 14 PNTZS

مەرقۆس 60:14-65 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

سەرۆکی کاهینانیش لە ناوەڕاست ڕاوەستا و لە عیسای پرسی: «هیچ وەڵام نادەیتەوە؟ ئەم پیاوانە چ شایەتییەکت لەسەر دەدەن؟» بەڵام عیسا بێدەنگ مایەوە و هیچ وەڵامی نەدایەوە. دیسان سەرۆکی کاهینان لێی پرسی و پێی گوت: «ئایا تۆ مەسیحەکەی، کوڕی خودای پیرۆز؟» عیسا فەرمووی: «من ئەوم. لە داهاتووش دەبینن کوڕی مرۆڤ لە دەستەڕاستی خودای توانادار دادەنیشێت و بەسەر هەوری ئاسمانەوە دێتەوە.» سەرۆکی کاهینان جلەکانی خۆی دادڕی و گوتی: «ئیتر چ پێویستیمان بە شایەت هەیە؟ خۆ گوێتان لە کفرەکە بوو، ڕاتان چییە؟» هەموو بڕیاریان دا کە شایانی مردنە. هەندێک کەوتنە تف لێکردنی، دەم و چاویان داپۆشی و لێیان دەدا، پێیان دەگوت: «ئەگەر پێغەمبەریت، بزانە کێ بوو لێیدایت؟» پاسەوانەکانیش گرتییان و دایانە بەر زللە.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 14 KSS