مەرقۆس 1:2-5
مەرقۆس 1:2-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاش چه‌ند ڕۆژێک هاته‌وه نێو كپه‌ڕناخوم، جا بیسترا كه له ماڵه‌وه‌یه. یه‌كسه‌ر خه‌ڵكێكی زۆر كۆبوونه‌وه، به شێوه‌یه‌ک له‌به‌ر ده‌رگاش شوێن نه‌ما. ئه‌ویش به وشه‌كه بۆیان ده‌دووا. ئیفلیجێكیان هێنایه لای، به چوار كه‌س هه‌ڵیانگرتبوو. به‌ڵام له‌به‌ر خه‌ڵكه‌كه نه‌یانتوانی بیبه‌نه لای. جا سه‌ربانی ئه‌و شوێنه‌یان هه‌ڵگرت كه ئه‌وی لێ‌بوو، كونێكیان كرده‌وه و نوێنه‌كه‌یان شۆڕكرده‌وه كه ئیفلیجه‌كه‌ی له‌سه‌ر بوو. كاتێ ئیشۆع باوه‌ڕیانی بینی، به ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: “ڕۆڵه، گوناهه‌كانت به‌خشران”.
مەرقۆس 1:2-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پاش چەند ڕۆژێک عیسا هاتەوە بۆ کەفەرناحوم، جا بیسترا کە لە ماڵەوەیە. خەڵکێکی زۆر کۆبوونەوە، بە شێوەیەک لە بەردەرگاش شوێن نەمابوو، ئەویش دەستی کرد بە باسکردنی پەیامی خودای بۆیان. لەو کاتەدا کابرایەکی ئیفلیجیان هێنایە لای، بە چوار کەس هەڵیانگرتبوو. بەڵام بەهۆی زۆری خەڵکەکەوە نەیانتوانی لێی نزیک ببنەوە. جا کونێکی گەورەیان کردە سەربانی ئەو شوێنەی کە عیسای لێ‌بوو و نوێنەکەیان شۆڕکردەوە کە پیاوە ئیفلیجەکەی لەسەر بوو. کاتێک عیسا باوەڕی ئەوانی بینی، بە ئیفلیجەکەی فەرموو: «کوڕم، گوناهەکانت بەخشران.»