مەرقۆس 24:2-28
مەرقۆس 24:2-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌ڕیشییه‌كان پێیان وت: “بڕوانه، بۆچی شتێک ده‌كه‌ن كه له شه‌ممه‌دا دروست نییه؟” ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “ئه‌ی هه‌رگیز نه‌تانخوێندۆته‌وه داوید چی كرد كاتێ خۆی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون كه‌وتنه پێویستی و برسییان بوو؟ له‌سه‌رده‌می ئه‌ویئاتری كاهینی باڵا، چووه ماڵی خودا و نانی ته‌رخانكراوی خوارد، دایه ئه‌وانه‌ش كه له‌گه‌ڵی بوون، ئه‌و نانه‌ی كه دروست نییه لێی بخورێت بۆ كاهینان نه‌بێت”. ئینجا پێی فه‌رموون: “شه‌ممه بۆ مرۆڤ به‌دیهێنراوه، نه‌وه‌ک مرۆڤ بۆ شه‌ممه. كه‌واته ڕۆڵه‌ی مرۆڤ په‌روره‌دگاری ڕۆژی شه‌ممه‌شه”.
مەرقۆس 24:2-28 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
فەریسییەکان پێیان گوت: «بڕوانە، بۆچی شتێک دەکەن کە لە شەممەدا دروست نییە؟» عیساش وەڵامی دانەوە: «ئایا نەتانخوێندووەتەوە داود چی کرد کاتێک خۆی و ئەوانەی لەگەڵی بوون کەوتنە تەنگانە و برسییان بوو؟ لە سەردەمی ئەبیاتاری سەرۆکی کاهینان، داود چووە ناو ماڵی خودا و نانی تەرخانکراوی خوارد، دایە ئەوانەش کە لەگەڵی بوون، ئەو نانەی کە دروست نییە بخورێت بۆ کاهینان نەبێت.» ئینجا پێی فەرموون: «شەممە بۆ مرۆڤ بەدیهێنراوە، نەک مرۆڤ بۆ شەممە. کەواتە کوڕی مرۆڤ گەورەی ڕۆژی شەممەیە.»