مەرقۆس 8:2-12
مەرقۆس 8:2-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
یه‌كسه‌ر ئیشۆع به ڕووحی خۆی زانی له دڵی خۆیاندا ئاوا بیر ده‌كه‌نه‌وه، پێی فه‌رموون: “بۆچی له دڵتان‌دا بیری وا ده‌كه‌نه‌وه؟ كامیان ئاسانتره، به ئیفلیجه‌كه بڵێی: گوناهه‌كانت به‌خشران، یان بڵێی: هه‌سته، نوێنه‌كه‌ت هه‌ڵگره و ڕێ بكه؟ به‌ڵام تاكو بزانن، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گوناه به‌خشینی هه‌یه”. به ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: “پێت ده‌ڵێم: هه‌سته، نوێنه‌كه‌ت هه‌ڵگره و بڕۆ ماڵه‌وه!”. ئه‌ویش یه‌كسه‌ر هه‌ستا و نوێنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و له‌به‌رچاوی هه‌موویان چووه ده‌ره‌وه. به شێوه‌یه‌ک هه‌موو سه‌رسام بوون و شكۆمه‌ندیی خودایان كرد، وتیان: “هه‌رگیز وه‌كو ئه‌مه‌مان نه‌بینیوه!”.
مەرقۆس 8:2-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دەستبەجێ عیسا لە ڕۆحییەوە زانی کە ئەوان لە دڵی خۆیاندا بەو جۆرە بیر دەکەنەوە، پێی فەرموون: «بۆچی لە دڵتان‌دا بیر لەم شتانە دەکەنەوە؟ کامیان ئاسانترە، بە ئیفلیجەکە بگوترێت: ”گوناهەکانت بەخشران،“ یان بگوترێت: ”هەستە، نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆ“؟ بەڵام بۆ ئەوەی بزانن کوڕی مرۆڤ لەسەر زەوی دەسەڵاتی گوناهبەخشینی هەیە،…» بە ئیفلیجەکەی فەرموو: «پێت دەڵێم: هەستە، نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆرەوە ماڵەوە.» ئەویش یەکسەر هەستا و نوێنەکەی هەڵگرت و لەبەرچاوی هەموویان چووە دەرەوە. بە شێوەیەک هەموو سەرسام بوون و ستایشی خودایان کرد و گوتیان: «هەرگیز شتی وامان نەبینیوە!»