مەرقۆس 1:3-5
مەرقۆس 1:3-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دیسان چۆوه نێو كه‌نیشتێک، له‌وێ پیاوێكی لێ‌بوو ده‌ستی وشک ببوو، جا چاودێرییان ده‌كرد بزانن له شه‌ممه‌دا چاكی ده‌كاته‌وه، تاكو سكاڵای لێ بكه‌ن. جا به پیاوه ده‌ست وشكه‌كه‌ی فه‌رموو: “له‌ناوه‌ڕاستدا ڕاوه‌سته!”. ئینجا پێی فه‌رموون: “ئایا له شه‌ممه‌دا كاری چاكه دروسته یان كاری خراپه؟ گیان ڕزگاركردن یان كوشتن؟” كه‌چی بێده‌نگ بوون. به تووڕه‌ییه‌وه ئاوڕی لێیان دایه‌وه، له‌به‌ر دڵڕه‌قییان خه‌مبار بوو، به پیاوه‌كه‌ی فه‌رموو: “ده‌ستت درێژ بكه”. ئه‌ویش درێژی كرد و ده‌ستی چاكبووه‌وه وه‌ک ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی لێ هات.
مەرقۆس 1:3-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دیسان عیسا چووەوە ناو کەنیشتێک، لەوێ پیاوێکی لێ‌بوو دەستی وشک ببوو، ئیتر هەندێک لەوانەی لەوێ بوون چاودێرییان دەکرد بۆ ئەوەی بزانن لە شەممەدا چاکی دەکاتەوە، تاکو سکاڵای لێ بکەن. عیسا بە پیاوە دەست وشکبووەکەی فەرموو: «لەبەردەم هەمووان ڕابوەستە.» ئینجا پێی فەرموون: «ئایا لە شەممەدا کاری چاکە دروستە یان کاری خراپە؟ ڕزگارکردنی ژیان یان کوشتن؟» کەچی بێدەنگ بوون. بە تووڕەییەوە ئاوڕی لێیان دایەوە، لەبەر دڵڕەقییان خەمبار بوو، بە پیاوەکەی فەرموو: «دەستت درێژ بکە.» ئەویش درێژی کرد و دەستی چاک بووەوە.