مەرقۆس 26:4-34
مەرقۆس 26:4-34 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “پاشایه‌تیی خودا له مرۆڤێک ده‌چێت تۆ‌و بوه‌شێنێته سه‌ر زه‌وی. شه‌و ده‌خه‌وێت و ڕۆژ هه‌ڵده‌ستێت، تۆوه‌كه سه‌ر ده‌رده‌كات و گه‌شه ده‌كات، ئه‌ویش نازانێت چۆن ده‌بێت. چونكه زه‌وی له خۆیه‌وه به‌رهه‌م ده‌دات، یه‌كه‌مجار گیا، ئینجا گوڵه‌گه‌نم، پاشان له گوڵه‌گه‌نمه‌كه‌دا گه‌نمی ته‌واو. به‌ڵام كاتێ به‌ره‌كه پێده‌گات، یه‌كسه‌ر داسی لێ گیر ده‌كات، چونكه دروێنه‌ی هاتووه”. هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “پاشایه‌تیی خودا له چی ده‌چێت؟ به چ په‌ندیه‌ک ڕوونی بكه‌ینه‌وه؟ به ده‌نكه خه‌رته‌له‌یه‌ک، كاتێ له‌سه‌ر زه‌وی تۆ‌و ده‌كرێت، له هه‌موو تۆوه‌كانی سه‌ر زه‌وی بچووكتره. به‌ڵام كاتێ تۆ‌و ده‌كرێت، گه‌شه ده‌كات و له هه‌موو ڕووه‌كه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بێت و لقی گه‌وره ده‌رده‌كات، ته‌نانه‌ت باڵنده‌ی ئاسمان ده‌توانن له ژێر سێبه‌ریدا هێلانه بكه‌ن”. به زۆر په‌ندی ئاوا فه‌رمووده‌ی بۆ ده‌كردن، ئه‌وه‌نده‌ی توانای گوێگرتنیان هه‌بوو. به‌بێ په‌ند فه‌رمووده‌ی بۆ نه‌ده‌كردن، به‌ڵام كاتێ به ته‌نها ده‌بوو له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی هه‌موو شتێكی بۆ ڕاڤه ده‌كردن.
مەرقۆس 26:4-34 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
هەروەها فەرمووی: «شانشینی خودا لە مرۆڤێک دەچێت تۆ‌و بوەشێنێتە سەر زەوی. شەو دەخەوێت و ڕۆژ هەڵدەستێت، تۆوەکە سەر دەردەکات و گەشە دەکات، ئەویش نازانێت چۆن دەبێت. زەوی لە خۆیەوە بەرهەم دەدات، یەکەم جار گیا، ئینجا گوڵەگەنم، پاشان لە گوڵەگەنمەکەدا گەنمی تەواو. بەڵام کاتێک بەرەکە پێدەگات، دەستبەجێ داسی لێ گیر دەکات، چونکە دروێنەی هاتووە.» هەروەها فەرمووی: «شانشینی خودا لە چی دەچێت؟ بە چ نموونەیەک ڕوونی بکەینەوە؟ شانشینی خودا وەک دەنکە خەرتەلەیەکە، کاتێک لەسەر زەوی تۆ‌و دەکرێت، لە هەموو تۆوەکانی سەر زەوی بچووکترە. کاتێک تۆ‌و دەکرێت، گەشە دەکات و لە هەموو ڕووەکەکان گەورەتر دەبێت و لقی گەورە دەردەکات، بە شێوەیەک باڵندەی ئاسمان دەتوانن لەژێر سێبەریدا هێلانە بکەن.» هەتا ئەو ئاستەی دەیانتوانی لێی تێبگەن، عیسا بە زۆر نموونەی لەو شێوەیە خەڵکی فێر دەکرد. بەبێ نموونە قسەی بۆ نەدەکردن، بەڵام کاتێک بە تەنها دەبوو لەگەڵ قوتابییەکانی خۆی هەموو واتاکانی بۆ ڕوون دەکردنەوە.