مەرقۆس 1:5-15
مەرقۆس 1:5-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا گه‌یشتنه ئه‌وبه‌ری ده‌ریاكه، بۆ هه‌رێمی گه‌ده‌رین. كاتێ له كه‌شتیه‌كه دابه‌زی، یه‌كسه‌ر له‌نێو گۆڕستان پیاوێكی تووشبوو ڕووحی گڵاوی تێدابوو، له‌نێو گۆڕه‌كان ده‌ژیا، ته‌نانه‌ت به زنجیریش كه‌س نه‌یده‌توانی بیبه‌ستێته‌وه. چونكه زۆر جار به كۆت و زنجیر به‌سترابووه‌وه، به‌ڵام زنجیره‌كانی پچڕاند و كۆته‌كانیشی شكاند، كه‌سیش نه‌یتوانی ملكه‌چی بكات. شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وام له چیاكان و له نێو گۆڕستاندا بوو، هاواری ده‌كرد و به به‌رد له‌شی خۆی بریندار ده‌كرد. كاتێ له دووره‌وه ئیشۆعی بینی، ڕایكرد و كڕنۆشی بۆ برد. به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: “چیت له من ده‌وێت، ئه‌ی ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز؟ سوێندت ده‌ده‌م به خودا، ئه‌شكه‌نجه‌م مه‌ده!” چونكه پێی فه‌رمووبوو: “ئه‌ی ڕووحی گڵاو، له‌م مرۆڤه وه‌ره ده‌ره‌وه!” ئینجا لێی پرسی: “ناوت چییه؟” پێی وت: “ناوم لیجیۆنه، چونكه ئێمه زۆرین”. زۆریش لێی پاڕایه‌وه نه‌یاننێرێته ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه. له‌وێ ڕانه به‌رازێكی گه‌وره له قه‌د شاخه‌كه ده‌له‌وه‌ڕان، هه‌موو شه‌یتانه‌كان لێی پاڕانه‌وه و وتیان: “بماننێره نێو به‌رازه‌كان، با بچینه نێویان”. ئیشۆعیش یه‌كسه‌ر ڕێی پێدان. ڕووحه گڵاوه‌كان هاتنه ده‌ره‌وه و چوونه نێو به‌رازه‌كان، ئینجا ڕانه‌كه له قه‌دپاڵه‌كه‌وه به‌ره‌و ده‌ریاكه ته‌ووژمیان برد، نزیكه‌ی دوو هه‌زار ده‌بوون، له‌نێو ده‌ریاكه خنكان. به‌رازه‌وانه‌كان هه‌ڵاتن، هه‌واڵیان دایه شار و گونده‌كان. ئه‌وانیش هاتن تاكو ببینن چی ڕوویداوه. هاتنه لای ئیشۆع، بینییان ئه‌وه‌ی لیجۆنه‌كه‌ی تێدابوو، دانیشتووه و پۆشته‌یه و ئاقڵه، جا ترسان.
مەرقۆس 1:5-15 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئینجا گەیشتنە ئەوبەری دەریاچەکە، بۆ هەرێمی گەراسین. کاتێک عیسا لە بەلەمەکە دابەزی، یەکسەر لەناو گۆڕستان پیاوێکی تووش بوو ڕۆحی پیسی تێدابوو، لەناو گۆڕستاندا دەژیا، کەس نەیدەتوانی چیتر بیبەستێتەوە، تەنانەت بە زنجیریش. زۆر جار بە کۆت و زنجیر دەبەسترایەوە، بەڵام زنجیرەکانی دەپچڕاند و کۆتەکانیشی دەشکاند، کەس نەیدەتوانی بەسەریدا زاڵ بێت. شەو و ڕۆژ بەردەوام لەناو گۆڕستان و لە چیاکان‌دا بوو، هاواری دەکرد و بە بەرد لەشی خۆی بریندار دەکرد. کاتێک لە دوورەوە عیسای بینی، ڕای‌کرد و کڕنۆشی بۆ برد. بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «چیت لە من دەوێت، ئەی عیسای کوڕی خودای هەرەبەرز؟ سوێندت دەدەم بە خودا، ئەشکەنجەم مەدە!» چونکە عیسا پێی فەرمووبوو: «ئەی ڕۆحی پیس، لە پیاوەکە وەرە دەرەوە!» ئینجا لێی پرسی: «ناوت چییە؟» پێی گوت: «ناوم لێگیۆنە، چونکە ئێمە زۆرین.» زۆریش لە عیسا پاڕایەوە نەیاننێرێتە دەرەوەی ناوچەکە. لەوێ ڕانە بەرازێکی گەورە لە قەد شاخەکە دەلەوەڕان، ڕۆحە پیسەکان لە عیسا پاڕانەوە: «بماننێرە ناو بەرازەکان، با بچینە ناویان.» ئەویش ڕێی پێدان. ڕۆحە پیسەکان هاتنە دەرەوە و چوونە ناو بەرازەکان، ئینجا ڕانەکە کە نزیکەی دوو هەزار سەر دەبوون، بە خێرایی لە قەدپاڵەکەوە بۆ ناو دەریاچەکە هەڵدێران و خنکان. بەرازەوانەکان ڕایانکرد و هەواڵیان دا بە شار و گوندەکان. خەڵکەکەش هاتن تاکو ببینن چی ڕوویداوە. کاتێک هاتنە لای عیسا، بینییان ئەوەی لەشکرێک ڕۆحی پیسی تێدابوو، دانیشتووە و پۆشتەیە و ئاقڵە، ئیتر ترسان.