مەرقۆس 13:5-16
مەرقۆس 13:5-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆعیش یه‌كسه‌ر ڕێی پێدان. ڕووحه گڵاوه‌كان هاتنه ده‌ره‌وه و چوونه نێو به‌رازه‌كان، ئینجا ڕانه‌كه له قه‌دپاڵه‌كه‌وه به‌ره‌و ده‌ریاكه ته‌ووژمیان برد، نزیكه‌ی دوو هه‌زار ده‌بوون، له‌نێو ده‌ریاكه خنكان. به‌رازه‌وانه‌كان هه‌ڵاتن، هه‌واڵیان دایه شار و گونده‌كان. ئه‌وانیش هاتن تاكو ببینن چی ڕوویداوه. هاتنه لای ئیشۆع، بینییان ئه‌وه‌ی لیجۆنه‌كه‌ی تێدابوو، دانیشتووه و پۆشته‌یه و ئاقڵه، جا ترسان. ئه‌وانه‌ش كه بینیبوویان چی به‌سه‌ر شێته‌كه و به‌رازه‌كان هات، بۆیان گێڕانه‌وه.
مەرقۆس 13:5-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەویش ڕێی پێدان. ڕۆحە پیسەکان هاتنە دەرەوە و چوونە ناو بەرازەکان، ئینجا ڕانەکە کە نزیکەی دوو هەزار سەر دەبوون، بە خێرایی لە قەدپاڵەکەوە بۆ ناو دەریاچەکە هەڵدێران و خنکان. بەرازەوانەکان ڕایانکرد و هەواڵیان دا بە شار و گوندەکان. خەڵکەکەش هاتن تاکو ببینن چی ڕوویداوە. کاتێک هاتنە لای عیسا، بینییان ئەوەی لەشکرێک ڕۆحی پیسی تێدابوو، دانیشتووە و پۆشتەیە و ئاقڵە، ئیتر ترسان. ئەوانەش کە بینیبوویان چی بەسەر بەرازەکان و ئەو کەسەدا هات کە ڕۆحی پیسی تێدابوو، ڕووداوەکەیان بۆ خەڵکەکە گێڕایەوە.