مەرقۆس 27:5-34 - Compare All Versions
مەرقۆس 27:5-34 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
كاتێ باسی ئیشۆعی بیستبوو، هاته نێو كۆمه‌ڵه‌كه و له دواوه ده‌ستی له كراسه‌كه‌ی دا، چونكه وتبوو: “ئه‌گه‌ر ته‌نها ده‌ست له كراسه‌كه‌ی بده‌م، چاک ده‌بمه‌وه”. یه‌كسه‌ر خوێنبه‌ربوونه‌كه‌ی ڕاوه‌ستا و له له‌شیدا هه‌ستی به چاكبوونه‌وه كرد له نه‌خۆشییه‌كه‌ی. یه‌كسه‌ر ئیشۆعیش زانی هێزێک لێی ده‌رچوو، ئاوڕی له خه‌ڵكه‌كه دایه‌وه و فه‌رمووی: “كێ ده‌ستی له كراسه‌كه‌م دا؟” قوتابییه‌كانی پێیان وت: “ده‌بینیت خه‌ڵكه‌كه پاڵه‌په‌ستۆت لێده‌كه‌ن، كه‌چی ده‌فه‌رمووی كێ ده‌ستی لێدام؟” چاوی ده‌گێڕا، تاكو بزانێت كێ بوو وایكرد. ژنه‌كه‌ش به ڕووداوه‌كه‌ی خۆی ده‌زانی، به ترس و له‌رزه‌وه هات، له‌به‌رده‌می كه‌وت و هه‌مووی به ڕاستی پێ وت. ئه‌ویش پێی فه‌رموو: “كچم، باوه‌ڕت چاكیكردیته‌وه، به دڵنیایی بڕۆ و له نه‌خۆشییه‌كه‌ت چاكببه‌وه”.
مەرقۆس 27:5-34 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
باسی عیسای بیستبوو، بۆیە هاتە ناو خەڵکەکە و لە دواوە دەستی لە کراسەکەی دا، چونکە لە دڵی خۆیدا گوتی: «ئەگەر تەنها دەست لە کراسەکەی بدەم، چاکدەبمەوە.» دەستبەجێ خوێن لەبەرڕۆیشتنەکەی ڕاوەستا و لە لەشیدا هەستی بە چاکبوونەوە کرد لە نەخۆشییەکەی. یەکسەر عیساش زانی هێزێک لێی هاتە دەرەوە، ئاوڕی لە خەڵکەکە دایەوە و فەرمووی: «کێ دەستی لە کراسەکەم دا؟» قوتابییەکانی وەڵامیان دایەوە: «دەبینیت خەڵکەکە پاڵەپەستۆت لێدەکەن، کەچی دەفەرمووی کێ دەستی لێدام؟» بەڵام عیسا چاوی دەگێڕا، تاکو بزانێت کێ بوو وای کرد. ژنەکەش کە بە ڕووداوەکەی خۆی دەزانی، بە ترس و لەرزەوە هات، لەبەردەمی کەوت و هەموو شتێکی بە ڕاستی پێ گوت. ئەویش پێی فەرموو: «کچم، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە، بڕۆ بە سەلامەت و لە نەخۆشییەکەت چاکببەوە.»