مەرقۆس 6:7-13
مەرقۆس 6:7-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “ئه‌ی ڕووپاماكان! ئێشه‌عیا ده‌رباه‌ری ئێوه پێشبینی باشی كردووه، وه‌ک نووسراوه: {ئه‌م گه‌له به‌سه‌ر لێوان ڕێزم لێ ده‌نێت، به‌ڵام دڵی لێم دووره. به‌فیڕۆ ده‌مپه‌رستن، ئامۆژگارییه‌ک فێرده‌كه‌ن كه ڕاسپارده‌ی خه‌ڵكه} . چونكه ئێوه ڕاسپارده‌ی خوداتان پشتگوێ خستووه و پابه‌ندن به نه‌ریتی خه‌ڵک”. ئینجا پێی فه‌رموون: “باش ڕاسپارده‌ی خودا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له نه‌ریتی خۆتان بكه‌ن!. چونكه مووشێ وتوویه‌تی: {ڕێز له باوک و دایكت بگره، ئه‌وه‌ی جنێو به باوكی یان دایكی بدات، ده‌بێ بكوژرێت} به‌ڵام ئێوه ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی به باوكی یان دایكی بڵێت، ئه‌وه‌ی له منی وه‌رده‌گرن، قوربانییه به واتای دیاری بۆ خودا ئیتر نایه‌ڵن شتێكی بۆ باوک یان دایكی بكات. به‌و نه‌ریته‌تان كه له یه‌كتری وه‌رده‌گرن، وشه‌ی خودا له‌كارده‌خه‌ن. زۆر شتی دیكه‌ی وه‌ک ئه‌مه ده‌كه‌ن”.
مەرقۆس 6:7-13 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەویش پێی فەرموون: «ئیشایای پێغەمبەر سەبارەت بە ئێوەی دووڕوو پێشبینی باشی کردووە، وەک نووسراوە: «﴿ئەم گەلە هەر بە دەم ڕێزم لێ دەگرن، بەڵام دڵیان لێم دوورە. بەخۆڕایی دەمپەرستن، تەنها ڕاسپاردەی مرۆڤانە فێری خەڵک دەکەن.﴾ ئێوە ڕاسپاردەی خوداتان پشتگوێ خستووە و دەستتان بە نەریتی مرۆڤەوە گرتووە.» دیسان پێی فەرموون: «باش ڕاسپاردەی خودا ڕەت دەکەنەوە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە نەریتی خۆتان بکەن. ئەوەتا مو‌سا گوتوویەتی: ﴿ڕێزی دایک و باوکتان بگرن﴾، ﴿ئەوەی نەفرەت لە دایکی یان باوکی بکات، دەبێت بکوژرێت.﴾ بەڵام ئێوە دەڵێن: ”ئەگەر یەکێک بە دایک یان باوکی بڵێت: ئەوەی لە منەوە سوودت لێی وەردەگرت، دەیکەمە قوربانی،“ کە دیارییە بۆ خودا، ئیتر نایەڵن هیچ شتێک بۆ دایک یان باوکی بکات. بەو نەریتەتان کە لە یەکتری وەردەگرن، دەسەڵاتی ڕاسپاردەی خودا ڕەت دەکەنەوە. زۆر شتی دیکەی وەک ئەمە دەکەن.»