فلیمۆن 1:1-7
فلیمۆن 1:1-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پۆڵۆس، به‌ندكراوی ئیشۆعی مه‌سیح و تیماتیئوسی برا، بۆ هاوكار و خۆشه‌ویست فلیمۆن و خوشكی خۆشه‌ویست ئه‌پفییه و ئه‌رخیپۆسی هاوسه‌ربازمان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و وارگه‌یه‌ی له ماڵه‌كه‌تدایه: به‌خشش و ئاشتی له خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بۆ ئێوه. سوپاسی خوداوه‌ندم ده‌كه‌م كه له نوێژه‌كانمدا یادت ده‌كه‌م، چونكه باوه‌ڕت به ئیشۆعی مه‌سیح و خۆش‌ویستنت بۆ هه‌موو پارساكانم بیستووه. تاكو هاوبه‌شیكردنی باوه‌ڕت كاریگه‌ر بێت له زانینی هه‌موو چاكه‌یه‌ک كه له مه‌سیحدا هه‌تانه. چونكه به‌هۆی خۆش‌ویستنت زۆر شادبووم و دڵنه‌وایی كرام، چونكه به تۆوه ئه‌ی برا، هه‌ناوی پارسا‌كان گه‌شایه‌وه.
فلیمۆن 1:1-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە پۆڵسەوە کە لە پێناوی عیسای مەسیح بەند کراوە، هەروەها لە تیمۆساوسی برامانەوە، بۆ هاوکار و خۆشەویست فلیمۆن و خوشکە ئەپفییە و ئەرخیپۆس کە سەربازە لەگەڵمان، هەروەها بۆ ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەتدا کۆدەبنەوە: با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت. هەمیشە سوپاسی خودام دەکەم کاتێک لە نوێژەکانمدا ناوی تۆ دەهێنم، چونکە باوەڕی تۆ بە عیسای خاوەن شکۆ و خۆشەویستی تۆم بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خۆی بیستووە. نوێژ دەکەم کە باوەڕی هاوبەشمان کاریگەر بێت لە زانینی هەموو چاکەیەک کە لە پێناوی مەسیحدا بەشداری دەکەین. ئەی برا، بەهۆی خۆشەویستیتەوە زۆر شادبووم و هاندرام، لەبەر ئەوەی بەهۆی تۆوە دڵی گەلی پیرۆزی خودا گەشایەوە.