فلیمۆن 12:1-16
فلیمۆن 12:1-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌و ده‌نێرمه‌وه لات، په‌سه‌ندی بكه، كه جگه‌رمه. حه‌زم ده‌كرد له‌لای خۆم بیهێڵمه‌وه، تاكو له جیاتی تۆ له‌و كۆته‌ی له پێناوی ئینجیله ڕاژه‌م بكات. به‌ڵام نه‌مویست شتێک بێ ڕه‌زامه‌ندی تۆ بكه‌م، تاكو چاكه‌كه‌ت به خواسته‌وه بێت نه‌ک به ناچاری. له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌مه بۆ ماوه‌یه‌ک لێت جیابووه‌وه، تاكو تاهه‌تایه بۆ تۆ بێت، له‌مه‌ودوا نه‌ک وه‌ک كۆیله، به‌ڵكو باشتر له كۆیله، وه‌ک برایه‌كی خۆشه‌ویست، به تایبه‌ت بۆ من، ئه‌ی چه‌ند زیاتر بۆ تۆ كه له جه‌سته و له په‌روه‌ردگاره!
فلیمۆن 12:1-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەو دەنێرمەوە لات، کە جگەرمە. حەزم دەکرد لەلای خۆم بیهێڵمەوە، تاکو لە جیاتی تۆ خزمەتی منی کۆت و بەندکراو لە پێناوی مزگێنیی مەسیح بکات. بەڵام نەمویست بێ ڕەزامەندیی تۆ هیچ شتێک بکەم، تاکو چاکەکەت بە خواستەوە بێت نەک بە ناچاری. لەوانەیە لەبەر ئەمە بووبێت بۆ ماوەیەک لێت دوورکەوتەوە، تاکو بۆ هەتاهەتایە بگەڕێتەوە لات، جا لە ئەمڕۆ بەدواوە کۆیلە نییە، بەڵکو لە کۆیلە باشترە، برایەکی باوەڕداری خۆشەویستە. ئەگەر برایەکی خۆشەویست بێت بۆ من، ئاخۆ چەند زیاتر دەبێت بۆ تۆ، کە بە لەش وەک مرۆڤ و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا وەک برا هاوبەشن.