لۆگۆی ئەپی پەرتووکی پیرۆز
ئایکۆنی گەڕان

فلیمۆن 15:1-16 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان

فلیمۆن 15:1-16 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

لەوانەیە لەبەر ئەمە بووبێت بۆ ماوەیەک لێت دوورکەوتەوە، تاکو بۆ هەتاهەتایە بگەڕێتەوە لات، جا لە ئەمڕۆ بەدواوە کۆیلە نییە، بەڵکو لە کۆیلە باشترە، برایەکی باوەڕداری خۆشەویستە. ئەگەر برایەکی خۆشەویست بێت بۆ من، ئاخۆ چەند زیاتر دەبێت بۆ تۆ، کە بە لەش وەک مرۆڤ و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا وەک برا هاوبەشن.

هاوبەشی بکە
فلیمۆن 1 KSS

فلیمۆن 15:1-16 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

لەوانەیە لەبەر ئەمە بۆ ماوەیەک لێت جیابووەوە، تاکو تا جاویدان بۆ تۆ بێت، لەمەوپاش نەک وەک کۆیلە، بەڵکو باشتر لە کۆیلە: وەک برایەکی خۆشەویست، بە تایبەت بۆ من، ئەی چەند زیاتر بۆ تۆ کە لە جەستە و لە پەروەردگارەیش!

هاوبەشی بکە
فلیمۆن 1 PNTZS