لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

فلیمۆن 17:1-25

فلیمۆن 17:1-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

بۆیه‌، ئه‌گه‌ر من به‌ هاوبه‌ش داده‌نێیت، وه‌ک من په‌سه‌ندی بكه‌. ئه‌گه‌ر له‌ شتێک خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردووی یاخود قه‌رزێكت به‌سه‌ریه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌سه‌ر منی بنووسه‌. من پۆڵۆسم، به‌ ده‌ستی خۆم نووسیومه‌، من ده‌یده‌مه‌وه‌ نامه‌وێ پێت بڵێم تۆ خۆشت قه‌رزاری منی. به‌ڵێ براكه‌م، له‌ په‌روه‌ردگاردا چاكه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ بكه‌، له‌ مه‌سیحدا دڵگه‌شم بكه‌. له‌ گوێڕایه‌ڵیت دڵنیام، بۆت ده‌نووسم، ده‌زانم كه‌ له‌وه‌ی داوات لێ ده‌كه‌م زیاتریش ده‌كه‌یت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ژووری میوانداریم بۆ ئاماده‌ بكه‌، چــــونــــكـــه‌ هــــیــــوادارم بــــه‌هــــۆی نــــوێــــژه‌كــــانــــتــــان ده‌درێــــمــــه‌وه‌ ئـــــێــــوه‌. ئه‌په‌فراسی هاوڕێی به‌ندیێتیم له‌ پێناوی ئیشۆعی مه‌سیح، سڵاوت لێده‌كات، هه‌روه‌ها مه‌رقوس و ئه‌رسته‌رخۆس و دیما و لۆقا، كه‌ هاوكارمن. به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ ڕووحتان بێت. ئامین.

هاوبەشی بکە
فلیمۆن 1 بخوێنەوە