فیلیپی 19:1-30
فیلیپی 19:1-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ده‌زانم به نزاكانتان و پشتگیری ڕووحی ئیشۆعی مه‌سیح ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئازادكردنم. به په‌رۆشییه‌وه چاوه‌ڕوانم و ئومێده‌وارم كه له شتێک شه‌رمه‌زار نه‌بم، به‌ڵكو هه‌رده‌م به ئاشكرا، ئێستاش مه‌سیح له له‌شمدا پایه‌دار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به ژیان بێت یان به مه‌رگ. چونكه بۆ من ژیان مه‌سیحه، مه‌رگیش قازانجه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژیان له جه‌سته‌دا بۆ من به‌روبوومی كردارمه، چی هه‌ڵبژێرم؟ نازانم! له دوو لاوه فشارم له‌سه‌ره: ئاره‌زوو ده‌كه‌م كۆچ بكه‌م و له‌گه‌ڵ مه‌سیح بم، ئه‌مه‌ش زۆر باشتره، به‌ڵام مانه‌وه‌م له جه‌سته له‌پێناوی ئێوه پێویستتره. له‌مه دڵنیام، ده‌زانم له نێوتاندا ده‌مێنمه‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌مووتان به‌رده‌وام ده‌بم، بۆ پێشكه‌وتن و خۆشیتان له باوه‌ڕ، تاكو له مندا شانازیتان به ئیشۆعی مه‌سیح زیاتر بێت به‌هۆی ئاماده‌بوونم له‌لاتان. ته‌نها به شێوه‌یه‌ک بژین كه شایسته‌ی ئینجیلی مه‌سیح بێت، تاكو كاتێ بێم و بتانبینم یاخود له‌نێوتان نه‌بم و هه‌واڵتان ببیستم، كه له یه‌ک ڕووح‌دا جێگیرن و به یه‌ک دڵ تێده‌كۆشن بۆ باوه‌ڕی ئینجیل، له هیچ شتێكی ڕكابه‌ره‌كانتان ناترسن. ئه‌مه به‌ڵگه‌ی له‌ناوچوونیانه، به‌ڵام ڕزگارییه بۆ ئێوه، ئه‌وه‌ش له خوداوه‌یه. چونكه خودا له‌پێناوی مه‌سیح ته‌نها باوه‌ڕهێنان به ئه‌وی پێ نه‌به‌خشیون، به‌ڵكو ئازار چێژتنیش له پێناوی ئه‌و. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان تێكۆشانتان هه‌یه، ئه‌وه‌ی له منتان بینیوه و ئێستا له منی ده‌بیستن.
فیلیپی 19:1-30 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چونکە دەزانم لە ڕێگەی پاڕانەوەکانتان و پشتگیری ڕۆحی عیسای مەسیح ئەمە دەبێتە هۆی ئازادکردنم. بە پەرۆشەوە چاوەڕوان و ئومێدەوارم کە لە هیچ شتێکدا شەرمەزار نەبم، بەڵکو ورەم بەرز بێت بۆ ئەوەی ئێستاش وەکو هەمیشە مەسیح لە جەستەمدا پایەدار بێت، ئەگەر بە ژیان بێت یان بە مردن، چونکە بۆ من ژیان مەسیحە، مردنیش قازانج. بەڵام ئەگەر ژیانم لە جەستە بەردەوام بێت، خەریکی خزمەتێک دەبم کە بەرهەمی هەبێت. چی هەڵبژێرم؟ نازانم! لە دوو لاوە فشارم لەسەرە، حەز دەکەم ئەم ژیانە بەجێبهێڵم و لەگەڵ مەسیح بژیم، ئەوە زۆر باشترە، بەڵام مانەوەم بە جەستە بۆ ئێوە پێویستترە. دڵنیام و دەزانم کە لە ژیاندا دەمێنم و لەگەڵ هەمووتان بەردەوام دەبم، بۆ بەرەوپێشچوون و خۆشیتان لە باوەڕ، تاکو بەهۆی هاتنەوەی من بۆ لاتان شانازیتان بە عیسای مەسیح لە ڕێگەی منەوە زیاد بکات. تەنها بە شێوەیەک بژین کە شایستەی پەیامی ئینجیلی مەسیح بێت، تاکو کاتێک بێم و بتانبینم یان لەلاتان نەبم و هەواڵتان ببیستم، بزانم کە ئێوە لە یەک ڕۆح‌دا چەسپاون و بە یەک دڵ تێدەکۆشن لە پێناوی ئەو باوەڕەی کە لەسەر بناغەی پەیامی ئینجیلە، بەبێ ئەوەی لە هیچ شتێکی ڕکابەرەکانتان بترسن. ئەمە بەڵگەیە بۆ لەناوچوونیان، بەڵام ڕزگارییە بۆ ئێوە، ئەمەش لە خوداوەیە. چونکە خودا لەبەر مەسیح تەنها باوەڕهێنان بە ئەوی پێ نەبەخشیون، بەڵکو ئازار چێژتنیش لە پێناوی ئەو، لەبەر ئەوەی هەمان تێکۆشانتان هەیە، ئەوەی لە منتان بینیوە و ئێستا لە منی دەبیستن.