فیلیپی 27:1-29
فیلیپی 27:1-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ته‌نها به شێوه‌یه‌ک بژین كه شایسته‌ی ئینجیلی مه‌سیح بێت، تاكو كاتێ بێم و بتانبینم یاخود له‌نێوتان نه‌بم و هه‌واڵتان ببیستم، كه له یه‌ک ڕووح‌دا جێگیرن و به یه‌ک دڵ تێده‌كۆشن بۆ باوه‌ڕی ئینجیل، له هیچ شتێكی ڕكابه‌ره‌كانتان ناترسن. ئه‌مه به‌ڵگه‌ی له‌ناوچوونیانه، به‌ڵام ڕزگارییه بۆ ئێوه، ئه‌وه‌ش له خوداوه‌یه. چونكه خودا له‌پێناوی مه‌سیح ته‌نها باوه‌ڕهێنان به ئه‌وی پێ نه‌به‌خشیون، به‌ڵكو ئازار چێژتنیش له پێناوی ئه‌و.
فیلیپی 27:1-29 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
تەنها بە شێوەیەک بژین کە شایستەی پەیامی ئینجیلی مەسیح بێت، تاکو کاتێک بێم و بتانبینم یان لەلاتان نەبم و هەواڵتان ببیستم، بزانم کە ئێوە لە یەک ڕۆح‌دا چەسپاون و بە یەک دڵ تێدەکۆشن لە پێناوی ئەو باوەڕەی کە لەسەر بناغەی پەیامی ئینجیلە، بەبێ ئەوەی لە هیچ شتێکی ڕکابەرەکانتان بترسن. ئەمە بەڵگەیە بۆ لەناوچوونیان، بەڵام ڕزگارییە بۆ ئێوە، ئەمەش لە خوداوەیە. چونکە خودا لەبەر مەسیح تەنها باوەڕهێنان بە ئەوی پێ نەبەخشیون، بەڵکو ئازار چێژتنیش لە پێناوی ئەو،