فیلیپی 3:1-7
فیلیپی 3:1-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سوپاسی خوداوه‌ندم ده‌كه‌م هه‌ر كاتێ یادتان بكه‌م، هه‌میشه له هه‌موو نزاكانم به خۆشییه‌وه بۆ هه‌مووتان داوا ده‌كه‌م، چونكه له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه تا ئێستا به‌شداریتان له ئینجیل كردووه. له‌مه‌شدا دڵنیام، ئه‌وه‌ی له ئێوه‌دا ئه‌م ئیشه چاكه‌ی ده‌ستپێكردووه، تاكو ڕۆژی ئیشۆعی مه‌سیح ته‌واوی ده‌كات. هه‌روه‌ک ئه‌مه ڕاسته كه‌وا سه‌باره‌ت به هه‌مووتان هه‌ست بكه‌م، چونكه ئێوه له دڵی مندان. ئه‌گه‌ر به‌م كۆت و زنجیره‌م بێ، یاخود كاتی به‌رگریم له ئینجیل و چه‌سپاندنی، هه‌مووتان له‌گه‌ڵم به‌شداری له به‌خشش ده‌كه‌ن.
فیلیپی 3:1-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
سوپاسی خودا دەکەم، هەر کاتێک یادتان بکەم. هەمیشە لە هەموو پاڕانەوەکانم بە خۆشییەوە بۆ هەمووتان داوا دەکەم، چونکە لە یەکەم ڕۆژەوە هەتا ئێستا بەشداریتان لە خزمەتی ئینجیل‌دا کردووە. لەمەشدا دڵنیام، خودا کە لە ئێوەدا ئەم ئیشە چاکەی دەستپێکردووە، هەتا ڕۆژی عیسای مەسیح تەواوی دەکات. کەواتە ئەمە ڕاستە سەبارەت بە هەمووتان ئەم هەستەم هەبێت، چونکە ئێوە لە دڵی مندان. ئەگەر بە کۆت و زنجیرەوە بم، یاخود لە کاتێکدا بەرگری لە پەیامی ئینجیل و چەسپاندنی دەکەم، هەمووتان لە نیعمەت لەگەڵم بەشدارن.