لۆگۆی ئەپی پەرتووکی پیرۆز
ئایکۆنی گەڕان

فیلیپی 7:4-9 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان

فیلیپی 7:4-9 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئاشتی خوداش، ئەوەی بەرزترە لە هەموو تێگەیشتنێک، دڵ و بیرتان بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا دەپارێزێت. لە کۆتاییدا خوشکان و برایان، بیر لە هەموو ئەو شتانە بکەنەوە کە ڕاست و ڕێزدارن، دادپەروەر و پاکن، خۆشەویست و ناوبانگ باشن، ڕەوشت بەرز و شایانی ستایشن. چی لە مندا فێربوون و وەرتانگرت و بیستتان و بینیتان، ئەوە جێبەجێ بکەن. خودای ئاشتیش لەگەڵتان دەبێت.

هاوبەشی بکە
فیلیپی 4 KSS