لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

فیلیپی 8:4-14 - Compare All Versions

فیلیپی 8:4-14 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

له‌ كۆتاییدا برایان، ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌ و ڕێزدارییه‌، ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رییه‌ و بێگه‌ردییه‌، ئه‌وه‌ی دڵخۆشگه‌ر و ناوبانگ باشییه‌، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشت به‌رزی و ئه‌گه‌ر ستایشه‌، بیری لێ بكه‌نه‌وه‌. چی له‌ مندا فێربوون و وه‌رتانگرت و بیستتان و بینیتان، ئه‌وه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن. خودای ئاشتیش له‌گه‌ڵتان ده‌بێت. زۆر دڵشاد بووم به‌ په‌روه‌ردگار، ئێستا وا بایه‌ختان بۆ من نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌. پێشتر بایه‌ختان هه‌بوو، به‌ڵام ده‌رفه‌تتان نه‌بوو. له‌به‌ر پێویستیم نییه‌ ئه‌مه‌ ده‌ڵێم، چونكه‌ فێربووم له‌ چ دۆخێكدا بم خۆبژێو بم. ده‌زانم نه‌بوونی چییه‌ و ده‌زانم هه‌بوونی چییه‌، له‌ هه‌ر شتێک و له‌ هه‌موو شتێكدا فێری نهێنی ئه‌وه‌بووم له‌ تێربوون و برسێتیدا ئاسووده‌ بم. ده‌توانم هه‌موو شتێک بكه‌م به‌ مه‌سیح كه‌ به‌هێزم ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاكتان كرد كه‌ به‌شداریی ته‌نگانه‌تان كردم.

هاوبەشی بکە
فیلیپی 4 PNTZS

فیلیپی 8:4-14 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

لە کۆتاییدا خوشکان و برایان، بیر لە هەموو ئەو شتانە بکەنەوە کە ڕاست و ڕێزدارن، دادپەروەر و پاکن، خۆشەویست و ناوبانگ باشن، ڕەوشت بەرز و شایانی ستایشن. چی لە مندا فێربوون و وەرتانگرت و بیستتان و بینیتان، ئەوە جێبەجێ بکەن. خودای ئاشتیش لەگەڵتان دەبێت. زۆر دڵشاد بووم بە مەسیحی خاوەن شکۆ، کە ئێستا دیسان بایەخم پێدەدەن. بە دڵنیاییەوە پێشتریش بایەختان پێم دەدا، بەڵام دەرفەتی ئەوەتان نەبوو کە دەریبخەن. من ئەمە ناڵێم لەبەر ئەوەی پێویستم بە یارمەتییە، چونکە فێربووم لە هەر دۆخێکدا بم خۆبژێو بم. دەزانم نەبوونی چییە و دەزانم هەبوونیش چییە، لە هەر شتێک و لە هەموو شتێکدا فێری نهێنی ئەوە بووم لە هەبوونی و نەبوونیدا ئاسوودە بم. دەتوانم هەموو ئەم شتانە لە ڕێگەی مەسیحەوە بکەم، ئەوەی بەهێزم دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا چاکتان کرد کە بەشداری تەنگانەتان کردم.

هاوبەشی بکە
فیلیپی 4 KSS