پەندەکانی سلێمان 17:12-23 - Compare All Versions
پەندەکانی سلێمان 17:12-23 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
ئەو شایەتەی کە بە ڕاستگۆیی دەدوێت، ڕاستودروستی ڕادەگەیەنێت، بەڵام شایەتی ناڕاست درۆ دەکات. قسەی هەڵەشانە وەک زەبری شمشێرە، بەڵام زمانی دانایان چاکبوونەوەیە. لێوی ڕاستگۆ هەتاهەتایە دەچەسپێت، بەڵام زمانی درۆ هەتا چاوتروکانێکە. ساختە لە دڵی ئەوانەیە کە پیلانی خراپە دەنێنەوە، بەڵام دڵخۆشی بۆ ڕاوێژکارانی ئاشتییە. کەسی ڕاستودروست تووشی هیچ ناخۆشییەک نابێت، بەڵام بەدکاران پڕ دەبن لە خراپە. قێزی یەزدان لە لێوی درۆیە، بەڵام ئەوانەی بە ڕاستگۆیی کار دەکەن جێی ڕەزامەندی ئەون. مرۆڤی ژیر زانیارییەکەی دەپارێزێت، دڵی گێلەکانیش گێلایەتی دەردەبڕێت.
هاوبەشی بکە
پەندەکانی سلێمان 12 KSS