پەندەکانی سلێمان 1:22-6
پەندەکانی سلێمان 1:22-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ناوبانگی چاک لە دەوڵەمەندی گەورە خوازراوترە، ڕێزیش لە زێڕ و زیو باشترە. دەوڵەمەند و هەژار لەمەدا یەکدەگرنەوە، دروستکەری هەردووکیان یەزدانە. ژیر خراپە دەبینێت و خۆی دەشارێتەوە، بەڵام ساویلکە مل پێوەدەنێت و سزا دەدرێ. پاداشتی بێفیزی و لەخواترسی دەوڵەمەندی و ڕێزداری و ژیانە. چقڵ و تەڵە لە ڕێگای پیاوی خواردایە، بەڵام ئەوەی خۆی بپارێزێت لێی دوور دەکەوێتەوە. منداڵ لەسەر ئەو ڕێگایە ڕابهێنە کە پێویستە بیگرێت، پیریش بێت لێی لا نادات.
هاوبەشی بکە
پەندەکانی سلێمان 22 بخوێنەوە