پەندەکانی سلێمان 1:24-10 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان
پەندەکانی سلێمان 1:24-10 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
ئیرەیی بە پیاوخراپان مەبە، ئارەزوو مەکە لەگەڵیاندا بیت، چونکە دڵیان پیلانی زۆرداری دەکێشێت و لێوەکانیان باسی گرفتنانەوە دەکەن. بە دانایی ماڵ بنیاد دەنرێت، بە تێگەیشتنیش دەچەسپێت، بە زانیاریش ژوورەکان پڕ دەبن لە هەموو گەنجینەیەکی بە نرخ و جوان. پیاوی دانا بەتوانایە، کەسی زانا هێزی زیاد دەبێت. بێگومان بە ڕاوێژەوە شەڕ دەکەیت، سەرکەوتنیش بە زۆری ئامۆژگارانە. دانایی بەرزە بۆ گێل، لە کۆڕی ناو دەروازەدا دەمی لێک ناکاتەوە. ئەوەی بیر لە خراپە بکاتەوە، بە تەڵەکەباز ناودەبردرێت. پیلانی گێلایەتی گوناهە، خەڵک قێزیان لە گاڵتەجاڕە. ئەگەر ورە بەردەیت لە ڕۆژی تەنگانە، بێ هێزیت!
هاوبەشی بکە
پەندەکانی سلێمان 24 KSS