پەندەکانی سلێمان 17:26-21
پەندەکانی سلێمان 17:26-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
وەک گرتنی سەگێکە بە گوێیەکانی ئەوەی ڕێبوارە و خۆی دەخاتە ناو ناکۆکییەکەوە کە هی ئەو نییە. وەک شێتێک پشکۆ و تیری مەرگ بهاوێژێت، ئاوایە ئەوەی فێڵ لە دراوسێکەی بکات و بڵێت: «تەنها گاڵتەم کرد!» دار نەبێت ئاگر دەکوژێتەوە، دەمشڕ نەبێت دووبەرەکی نامێنێت. خەڵووز بۆ پشکۆ و دار بۆ ئاگرە، پیاوی شەڕانگێزیش بۆ ورووژاندنی ناکۆکییە.
هاوبەشی بکە
پەندەکانی سلێمان 26 بخوێنەوە