لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پەندەکانی سلێمان 4:26-9 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان

پەندەکانی سلێمان 4:26-9 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

وەڵامی گێل مەدەوە بەپێی گێلایەتییەکەی، نەوەک تۆش وەک ئەوت لێ بێت. وەڵامی گێل بدەوە بەپێی گێلایەتییەکەی، نەوەک لەبەرچاوی خۆی ببێت بە دانا. وەک بڕینەوەی قاچەکانی خۆیەتی و نۆشینی ستەمە، ئەوەی بە دەستی گێل پەیام بنێرێت. وەک شۆڕبوونەوەی قاچەکانی گۆجە، پەند لە دەمی گێلەکان. وەک گرێدانی بەرد بە بەردەقانییەوە، ئەوەی ڕێز لە گێل دەگرێت. وەک دڕکە لە دەستی سەرخۆش، پەند لە دەمی گێلەکان.