پەندەکانی سلێمان 23:27-27
پەندەکانی سلێمان 23:27-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
باش حاڵی مێگەلەکانت بزانە، دڵت هەر لەلای ڕانە مەڕەکانت بێت، چونکە دەوڵەمەندی هەتاسەر نییە، تاجیش نەوە بە نەوە بەردەوام نابێت. کاتێک کا نامێنێت و گیا دەردەکەوێت، گیاوگۆڵی شاخان کۆدەکرێنەوە، بەرخەکان بۆ جلوبەرگ و گیسکەکانیش بۆ نرخی کێڵگە. بەپێی پێویست شیری بزنیشت دەبێت کە بەشی خواردنی خۆت و خێزانەکەت و بژێوی کەنیزەکانت دەکات.
هاوبەشی بکە
پەندەکانی سلێمان 27 بخوێنەوە