پەندەکانی سلێمان 21:3-26
پەندەکانی سلێمان 21:3-26 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕۆڵە، دەست بە دانایی تەواو و سەلیقەوە بگرە، ئەمانە لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە، دەبنە ژیان بۆ تۆ، ملوانکە بۆ جوانی گەردنت. ئەوسا بە ئاسوودەیی بە ڕێگای خۆتدا دەڕۆیت و ساتمە ناکەیت و ناکەویت. کاتێک ڕادەکشێیت بێ ترسیت، ڕادەکشێیت و خەوت خۆش دەبێت. نە لە بەڵای کتوپڕ دەترسیت و نە لە ماڵی بەدکاران کە وێران دەبێت، چونکە یەزدان دەبێتە پشتیوانت و پێت لە پێوەبوون دەپارێزێت.
هاوبەشی بکە
پەندەکانی سلێمان 3 بخوێنەوە