پەندەکانی سلێمان 10:4-15
پەندەکانی سلێمان 10:4-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕۆڵە، گوێ بگرە و قسەکانم وەربگرە، جا تەمەنت درێژ دەبێت. ڕێگای داناییم پیشاندایت، بۆ ڕێڕەوە ڕاستەکان ڕێنماییم کردیت. لە ڕۆیشتندا هەنگاوت کورت نابێت، لە ڕاکردنیشدا پێت هەڵناکەوێت. دەست بە تەمبێکردنەوە بگرە و دەست شل مەکە، بیپارێزە، چونکە ژیانتە. مەچووە سەر ڕێگەی بەدکاران، بە ڕێگای خراپەکاراندا مەڕۆ. خۆتی لێ لابدە و پێیدا مەڕۆ، لێی دووربکەوە و تێپەڕە،
هاوبەشی بکە
پەندەکانی سلێمان 4 بخوێنەوە