لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پەندەکانی سلێمان 20:5-23 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان

پەندەکانی سلێمان 20:5-23 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

کوڕی خۆم، ئیتر بۆچی وێڵی ژنی بەدڕەوشت دەبیت؟ بۆچی ژنی داوێنپیس لە باوەش دەگریت؟ ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی یەزدانە، هەموو ڕێڕەوەکانی هەڵدەسەنگێنێت. بەدکار بە تاوانەکانی خۆیەوە پێوەبوو، بە داوی گوناهەکانی خۆیەوە دەبێت. لەبەر نەبوونی تەمبێکردن دەمرێت، لەبەر زۆری دەبەنگییەکەی سەرگەردان دەبێت.